وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

كاربۆكه‌م كردنه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى توشبون به‌ ئه‌یدز ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و



كاربۆكه‌م كردنه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى توشبون به‌ ئه‌یدز ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وه‌زاره‌تى  ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئه‌مرۆ 27-2-2012 له‌شارى هه‌ولێر خولێكى بۆژماره‌یه‌ك پزیشكى پارێزگاكانى عێراق كرده‌وه‌ له‌میانى به‌رێوه‌چوونى خوله‌كه‌ش دكتور تاهیر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ووته‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌گرنكى سازكردنى خوله‌كردو دواشى له‌ به‌شداروبوان كرد سوود له‌ ئه‌زمون و شاره‌زایى ئه‌وپزیشكانه‌وه‌ وه‌ربگرن كه‌ بابه‌ته‌كان ده‌ڵێنه‌وه‌. به‌تایبه‌ت له‌كاتى ئاماده‌كردنى ئامار و چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى روپێوى ته‌ندروستى له‌نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان.
پاشان به‌شدارى كرد له‌ ۆركشۆپى پلانى ستراتیژى نیشتمانى بۆنه‌هێشتن و به‌رگه‌گرتن له‌ڤایرۆسى كه‌مى به‌رگرى له‌ش (ئه‌یدز) كه‌ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌پارێزگاجیاجیاكانى عێراق ئاماده‌یى بوون.
له‌ووته‌یه‌كدا رۆڵ و ئه‌ركى پزیشكانى به‌رزنرخاند له‌خزمه‌ت كردن و به‌هاناوه‌هاتنى هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى گۆمانى ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت هه‌ڵگرى ئه‌و ڤایرۆسه‌بن.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاران ده‌ست كرا به‌ پێشكه‌ش كردنى توێژینه‌وه‌كان و چۆنیه‌تى دۆزینه‌وه‌ى رێگاكانى به‌رگرتن له‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ناو هاوڵاتیاندا.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌  هه‌ر ئه‌مرۆ27-2-2012 دكتور تاهیر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یى خولى ئاماده‌كردنى پزیشكى راهاتوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى روپێویى نیشتمانى دایكایه‌تى له‌عێراق بوو.
كه‌مه‌به‌ست له‌و خوله‌ ئاشناكردنى پزیشكان بوو به‌ لێهاتوى دۆزینه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى نه‌خۆشى دایكایه‌تى دواى منداڵ بوون له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنى رێژه‌ى ئه‌و كچانه‌ى كه‌له‌ته‌مه‌نى نێوان (15تا 46) ساڵى شووده‌كه‌ن و خۆپارێزیان له‌ هه‌ندێك گرفتى دایكایه‌تى.


ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى