وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌ست خۆشى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى دهۆك ده‌كات

له‌به‌رامبه‌ر هاوكارى كردن و یارمه‌تى دانى ئاواره‌كانى كامپى دۆمێز رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى سوپاس و ستایشى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى دهۆك


رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌ست خۆشى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى دهۆك ده‌كات
له‌به‌رامبه‌ر هاوكارى كردن و یارمه‌تى دانى ئاواره‌كانى كامپى دۆمێز رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى سوپاس و ستایشى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى دهۆك ده‌كات، له‌وچوارچێوه‌یه‌ش ئه‌مرۆ سێ شه‌مه‌ 15-1-2013 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم پێشوازى كرد له‌ به‌رپرسى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان،
له‌دیدارێكدا سید جه‌عفه‌ر به‌رپرسى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهان له‌عێراق سوپاس و ستایشى و ده‌ست خۆشى وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى دهۆكى كرد بۆئه‌و هاوكارى و پاڵپشتیانه‌ى كه‌ رۆژانه‌ له‌ئاواره‌كانى سوریا ده‌كه‌ن كه‌نیشته‌جێى كه‌مپى دۆمیزن و چاره‌سه‌رى پزیشكیان بۆئه‌نجامده‌ده‌ن،
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانى وه‌زاره‌ت بۆخزمه‌وت كردنى هاولاتیان به‌بێ جیاوازى و گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى بۆته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان،
له‌به‌شێكى ترى دیداره‌كه‌ تاوتێى پلانى نیشتمانى به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى ته‌نگه‌ژه‌كان، له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى چۆنیه‌تى به‌ره‌وپێشبردنى خزمه‌ت گوزارى فریاكه‌وتنى خێرا كرا كه‌بریاره‌ له‌مانگى 2ى ئه‌م ساڵ به‌رێوه‌بچێت بۆ زیاتر پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزار و چاره‌سه‌رى پزیشكى بۆ هاوڵاتیان،
له‌كۆتایش وه‌فدى میوان ئاماده‌ى و هاكارى ته‌واوى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیان نیشاندا بۆزیاتر به‌ره‌و پێشبردنى ره‌وشى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان و پێشخستنى ئه‌و كه‌رته‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت