وهفدى ته‌ندروستى دیاربه‌كر پێشكه‌وتنه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌رزده‌نرخێنن
وه‌زیرى ته‌ندروستى: ئامانجمانه ته‌واوى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌زانستى سه‌رده‌مى پزیشكى ئاشنابن
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردن وههماههنكى و هاوكارنى نێوانیان وه‌فدیكى ته‌ندروستى شارى دیاربه‌كر سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان كرد‌و له‌گه‌ڵ د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى كۆبونه‌وه.
له‌دیدارێك باس لهههماههنگى و هاوكارى نێوان ههردوولاكرا به‌تایبه‌ت چۆنیه‌تى سه‌رخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى خوڵ و راهێنان بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و پزیشكان،
له‌ته‌وه‌رێكى تر‌ى دیداره‌كه وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌به‌رنامه‌و كارى وه‌زاره‌ت كرد بۆزیاتر پێشخستنى بوارى ته‌ندروستى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى به‌شدارى پێكردنیان لهخوڵ و راهێنانى پێشكه‌وتوو له‌ده‌روه‌ى وولات و ناوه‌وه‌ى هه‌رێم،
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه وهفدى میوان پێشكه‌وتنه‌كانى بوارى ته‌ندروستى هه‌رێمیان به‌رزنرخاند به‌تایبه‌ت كردنه‌وه‌و دروست كردنى نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌رى پێشكه‌وتووى پزیشكى و زۆربونى ژماره‌ى پزیشكان وكارمه‌ندان و پسپۆرى تایبه‌تى كه‌رتى ته‌ندروستى.