وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌یان/کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شانه‌ی که‌له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ کراوه‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر

به‌یان/کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شانه‌ی که‌له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ کراوه‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر


به‌یان

 

به‌ پێی (مادده‌ی شه‌شه‌م /برگه‌ی دووه‌م) له‌ یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان ژماره‌ (15) ی سالی 2007 وه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌ به‌ پێی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تمان له‌ پێناو پێشکه‌ش کردنی خزمه‌ت گوزاری له‌ بواری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌رکردن بۆ گشت هاولاتیان و دانیشتوانی کوردستان. بریارماندا به‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شانه‌ی که‌له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ کراوه‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م به‌یانه‌.

1-    هۆبه‌ی قه‌سته‌ره‌ی دڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری فێرکاری

2-    هۆبه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌م وشه‌ویلاک له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری فێرکاری

3-    هۆبه‌ی سووتان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر