دوو بنكه‌ى ته‌ندروستى و دوو خوێندنگاى بنه‌ڕه‌تى له هه‌ردوو كه‌مپى داره‌شه‌كران و كه‌ورگۆسك كرانه‌وه
ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه 6-12-2013 له سه‌ر ئه‌ركى وڵاتى یابان و به هاوكارى رێكخراوى UNHCR و كۆمپانیایه‌كى یابانى له هه‌ردوو كه‌مپى داره‌شه‌كران و كه‌ورگۆسك دوو بنكه‌ى ته‌ندروستى و دوو خوێندنگاى بنه‌ڕه‌تى تێكه‌ڵاو كرانه‌وه، له مه‌راسیمێكیشدا به ئاماده‌بوونى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى رزگارى و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانى حكومى به‌شه‌كانى بنكه ته‌ندروستیه‌كه‌و خوێندنگاكان به سه‌ركرانه‌وه.
دواتر له كه‌مپى داره‌شه‌كران و كه‌وركۆسك، دوو بنكه‌ى ته‌ندروستى و دوو خوێندنگاى بنه‌ڕه‌تى تێكه‌ڵاو له سه‌ر ئه‌ركى وڵاتى یابان و به هاوكارى رێكخراوى UNCHR و كۆمپانیایه‌كى یابانى جێبه‌جێكرابوو، له مه‌راسیمێكدا كرانه‌وه.
له ئێستادا زیاتر له 235 هه‌زار له كوردانى رۆژئاوا له هه‌رێمى كوردستان نیشته‌جێن, حكومه‌تى هه‌رێمیش چه‌ند كه‌مپێكى كردۆته‌وه‌و ئه‌و كوردانه‌ى تێدا نیشته‌جێكراوه، به‌ڵام به‌شێك له‌و كه‌مپانه له رووى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریه‌وه كه‌م و كوڕیان هه‌یه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیدان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت