وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م وكوریه‌كانى ره‌وشى ته‌ندروستى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێرى كۆڵییه‌وه

به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌كێشه‌و كه‌م وكوریه‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنیان ئه‌مرۆسێ شه‌مه‌ 4-9-2012 .د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك بنكه‌ى ته‌ندروستى سنورى ده‌شتى هه‌ولێرى به‌سه‌ركرده‌وه


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م وكوریه‌كانى ره‌وشى ته‌ندروستى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێرى كۆڵییه‌وه‌.
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌كێشه‌و كه‌م وكوریه‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنیان ئه‌مرۆسێ شه‌مه‌ 4-9-2012 .د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك بنكه‌ى ته‌ندروستى سنورى ده‌شتى هه‌ولێرى به‌سه‌ركرده‌وه‌،
له‌سه‌ره‌تایى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى ده‌وروبه‌ر سه‌ردانى  هه‌ردوو بنكه‌ى ته‌ندروستى خواكورك و داره‌تووى كرد له‌ ناحییه‌ى له‌داره‌توو له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكان یه‌كه‌یه‌كه‌ به‌شه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و داواى لێكردن به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر پیشه‌ى خۆیان بۆئه‌وه‌ى بوارى ته‌ندروستى له‌سنوره‌كه‌ پێش بكه‌وێت له‌ووته‌یه‌كیشى بۆئاماده‌بوان داواى لێكردن له‌كێشه‌و كه‌م كوریه‌كان لایه‌نى په‌یوه‌ندار ئاگاداربكنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆبكرێت له‌رێگه‌ى دابین و دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ى ته‌ندروستى و ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى.
راشى گه‌یاند دروست كردنى به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى و له‌دایك بوان له‌ ناحییه‌ى داره‌توو گرنگى خۆى هه‌یه‌ به‌و پێه‌ى ژماره‌ى دانیشتوانى زیاد بوه‌ پێویستیشه‌ به‌زوترین كات ده‌ست بكرێت به‌ وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ر كردنى هاوڵاتیان.
دواتر سه‌ردانى هه‌ردوو بنكه‌ى ته‌ندروستى بنه‌صلاوه‌ و تارینى كرد له‌ قه‌زاى بنه‌صڵاوه‌ و  كه‌سنه‌زان له‌ نزیكه‌وه‌ له‌كێشه‌كان و كه‌م و كوریه‌كانیانى كۆڵییه‌وه‌ به‌لێنى دابین كردنى پێداویستیه‌كان بۆدان، داواى له‌به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكان كرد چاره‌سه‌رى ته‌واوى هاوڵاتیان بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى نیشته‌جێى ده‌وروبه‌رى ئه‌و شوێنه‌ن به‌هۆى دوریان له‌بنكه‌ و نه‌خۆشخانه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت...