وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌هه‌رێم رێژه‌ى توشبون به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ نه‌گیشتۆته‌ ئاستى پێوه‌ره‌ جیهانیه‌كان

دواین ئامارى توشبوانى نه‌خۆشى شه‌كره‌ له‌كوردستان


دواین ئامارى توشبوانى نه‌خۆشى شه‌كره‌ له‌كوردستان


ژنان زیاتر توشى نه‌خۆشى شه‌كره‌ده‌به‌ن به‌به‌راورد به‌پیاوان
له‌هه‌رێم رێژه‌ى توشبون به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ نه‌گیشتۆته‌ ئاستى پێوه‌ره‌ جیهانیه‌كان
 
به‌پێى دوا ئاماری وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ژماره‌ى توشبون به‌نه‌خۆشى شه‌كره‌ بۆساڵى 2012 (174555)كه‌سه‌، هه‌ر به‌ پێى ئاماره‌كه‌ ژماره‌و رێژه‌ى مردن به‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ساڵى 2012 (107) كه‌س بوه‌ كه‌ (39) یان پیاوبونه‌ و (68) ژن بونه‌، بۆئه‌مه‌ش رێژه‌ى توشبون به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ و مردن له‌ژنان زیاتره‌ به‌به‌راورد به‌پیاوان.
هاوكات به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ئێستادا 3 سه‌نته‌رى تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ جیاله‌وه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانیش چاره‌سه‌رى پێویستى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌كرێت له‌رێگه‌ى پێدانى حه‌ب و لێدانى ده‌رزی  وپێدانى رێنماى به‌نه‌خۆش،
نه‌خۆشى شه‌كره‌ نه‌خۆشیه‌كى درێژخایه‌نه‌ و هۆكاره‌سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بۆماوه‌یی، شێوازى ژیان ( كه‌م جوله‌یى و ته‌مه‌به‌ڵى) و جۆرى خواردن و قه‌له‌وى و به‌كارهێنانى هه‌ندێك جۆرى ده‌رمان.
راپۆرتى ساڵانه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئه‌وه‌ى ده‌رخستوه‌ كه‌ رێژه‌ى توشبون به‌شه‌كره‌ له‌عێراق 10%  بۆئه‌مه‌ش  هه‌رێمیش نزیكه‌ى 3 بۆ4% یه‌