بۆ/فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر/سلێمانی/دهۆک
ب. گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان/شاره‌زوور/رانیه/کۆیه
ب.خوولی تیشک و سۆنار
بۆ/فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر/سلێمانی/دهۆک
ب. گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان/شاره‌زوور/رانیه/کۆیه
ب.خوولی تیشک و سۆنار
دوا به دوای نووسراومان ژماره (11609) له 14/9/2011 هاوپێچ له‌گه‌ل
نوسراومان وێنه‌یه‌ک له مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی پزیشکان بۆ خولی تیشک و سۆنار بۆ سالی (2012-2013) بۆتان ره‌وانه ده‌که‌ین
بۆ ئه‌نجامدانی کاری پێویست وه ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و پزیشکانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندیان
هه‌یه له‌م به‌شه‌وه به پێی وه‌رگرتنی مه‌رجه‌کان. داواکارییه‌کانتان بۆمان ره‌وانه
بکه‌ن له‌گه‌ل رێزدا.
مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی خولی تیشک و سۆنار بۆ سالی 2012-2013
1- ته‌واوکردنی ماوه‌ی نیشته‌جێی خولاو پله‌به‌ندی
2- نابێت وه‌رگیرابێت له نیشته‌جێی دێرینی به‌شه‌کانی پزیشکی (مقیم اقدم)
3- نابێت پزیشکی راهێنراوی لق بێ (ممارس الفرع)
4- ده‌بێت به‌به‌رده‌وامی له خوله‌که به‌شدار بێ وه به بێ پچراندن ته‌نها
له کاتی زۆر پێویست
5- پچرانی مهشقکردووی خوله‌که به بێ هه‌چ هۆیه‌ک زیاتر له (30) رۆژ ئه‌وا
له خوله‌که ده‌ترازێت
6- ناونیشانی پیشه‌ی به‌شداربوو له خوله‌که ده‌بێته پزیشکی مهشقکردوو وه
مامه‌له‌ی پزیشکی نیشته‌جێی دێرینی ده‌گرێته‌وه له هه‌موو کار‌و ئیمتیازێک
7- به‌خشینی پله‌ی پزیشکی راهێنراوی تیشک و سۆنار پاش ته‌واو بوونی خوله‌که
به‌سه‌رکه‌وتویی
8- پێشکه‌ش کردنی به‌ڵێنی ده‌ست نووسی په‌سه‌ند کراو له‌لایه‌ن به‌شی یاسایی
فه‌رمانگه به پابه‌ندبوونی به کارکردن له نهخؤشخانهو بنکه ته‌ندروستییه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی شار وه به پێی پێویستی فه‌رمانگه وه بۆ ماوه‌ی (2)دوو سال که‌متر
نه‌بێت
9- داواکاری له رێگای فه‌رمانگه‌کانی ته‌ندروستییه‌وه پێشکه‌ش به وه‌زاره‌تمان
ده‌کرێت په‌یوه‌ست بێت به پوخته‌ی راژه‌یان و لاری نه‌بوونی فه‌رمانگه
10-
ماوه‌ی خوله‌که (2) ساله
11-
وه‌رگرتنی داواکارییه‌کان له 2/1/2012 تاکو
31/1/2012 ده‌ست پێده‌کات
12-
ئه‌و خوله واتا (خولی تیشک و سۆنار) له بڤهرواری
1/4/2012 ده‌ست پێده‌کات