د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: ره‌وشى ته‌ندروستى به‌شاهێدى رێكخراوه جیهانیه‌كان په‌نابه‌ران له‌ئاستێكى باشدایه
له‌شارى هه‌ولێر وه‌زیرى ته‌ندروستى دوو پرۆژه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى كرده‌وه
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: ره‌وشى ته‌ندروستى به‌شاهێدى رێكخراوه جیهانیه‌كان په‌نابه‌ران له‌ئاستێكى باشدایه
له‌چوارچێوه‌ى كار‌و پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆزیاتر خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان و پێشكه‌ش كردنى چاره‌سه‌رى پزیشكى پێویست به‌هاوڵاتیان ئه‌مرۆ 1-9-2014 له‌شارى هه‌ولێر وه‌زیرى ته‌ندروستى دوو پرۆژه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى كرده‌وه به‌مه‌به‌ستى سوود وه‌ر گرتنى هاوڵاتیان لێى.
له‌سه‌ره‌تاش د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بونى هه‌ریه‌ك له‌پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژهه‌لات نۆرینگه‌ى ده‌ره‌كى كرده‌وه كه‌به‌برى زیاتر له 180 ملیۆن دینار دروست كراوه و له‌میانى سه‌ردانێكیشدا وه‌زیرى ته‌ندروستى یه‌كه‌یه‌كه‌به‌شه‌كانى ئه‌و نۆرینگه‌یه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه.
پاشان وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بونى وه‌زیرى دادى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌نته‌رى تالاسیماى هه‌ولێرى كرده‌وه كه‌به‌برى زیاتر له 650 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئیتالیا درویت كراوه و له‌لایه‌ن خێرخوازێك به‌شێك له‌پێداویستى ئه‌و سه‌نته‌ره دابینكراوه.
له‌لێدوانێك بۆده‌زگاكانى راگه‌یاند وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌گرنكى كردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو پرۆژه‌یه‌كرد كه‌له‌توانایدا خزمه‌تێكى باش به‌نه‌خۆش بكات به‌تایبه‌ت سه‌نته‌رى تالاسیما كه‌به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه بنیات نراوه و توشبوانى تالاسیماش ده‌توانن سوود له‌م سه‌نته‌ره‌وه‌ربگرن.
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وتیشى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى دابین كردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌ر و بنكه‌ى ته‌ندروست خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك له‌ئیستادا ئاستى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى به‌ره‌وپێشوه‌چونى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند هاتنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى په‌نابه‌ران بۆهه‌رێم كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاستى دابین كردنى خزمه‌تگوزاریه‌كان كردوه و به‌شاهێدى رێكخراوه نێوده‌وله‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ره‌وشى ته‌ندروستى په‌نابه‌ران له‌ئاستێكى باشدایه و ئێمه‌ش له‌وه‌زاره‌ت له‌رێگه‌ى پێدانى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى پزیشكى بۆنه‌خۆشه‌كان هه‌ولى ته‌واومانداوه پشكنینى ئاو و خوراكیان بۆبكه‌ین تاوه‌كو دووربن له‌نه‌خۆشیه‌كان به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما.