وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى مه‌سیف سه‌لاحه‌دینى كۆڵیه‌وه
ئه‌مرۆ 30-1-2013 بۆ به‌دواداچون و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى دكتور ڕێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى
به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتیارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پشكنین و به‌دواداچون له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌و بنكه تهندروستیهكانیانى مه‌سیف سه‌لاحه‌دینیان به‌سه‌ركرده‌وه له‌كێشه‌و كه‌م وكوریهكانى كۆڵیه‌وه،
سه‌ره‌تایى سه‌ردانه‌كه‌شیان بنكه‌ى ته‌ندروستى مه‌سیف سهلاحهدیناین به‌سه‌ركردوه له‌گه‌ڵ پزیشك و كارمه‌ندانى یه‌كه‌یه‌كه به‌شه‌كانى ئه‌و بنكه تهندروستیهیانه به‌سه‌ركرده‌وه له چۆنیه‌تى خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیانى پرسى ،
دواتر سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى مه‌سیف سه‌لاحه‌دینى كرد كه‌له‌ئێستادا له‌قۆناغى كۆتایى كاره‌كانیه‌تى به‌ته‌واو بونیشى خزمه‌تێكى باش به دانیشتوانى سنوره‌كه ده‌كات، لهووتهیهكى بۆ ئاماده‌بوان دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى لێ‌كردن هه‌رچى زووه كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن بۆئه‌وه‌ى بتوانن له نزیك ترین كات ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به كه‌ل و په‌ل و پێداویستى پزیشكى بكه‌وێـته خزمه‌ت هاوڵاتیان،
له‌لایه‌ن خۆشیان به‌رێوه‌به‌ر وپزیشك و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه ستایشى هه‌وڵه‌كانى وه‌زیرى ته‌ندروستیان كرد كه ده‌یدات بۆ زیاتر باشتر كردنى بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان و شوێنه دوره ده‌سته‌كان،
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت