وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م كوریه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێرى كۆڵیه‌وه‌.

به‌ئامانجى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان و ده‌ست نیشان كردنى كه‌م و كوریه‌كانیان ئه‌مرۆ 31-7-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌ردانى


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م كوریه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێرى كۆڵیه‌وه‌.
به‌ئامانجى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان و ده‌ست نیشان كردنى كه‌م و كوریه‌كانیان ئه‌مرۆ 31-7-2012  د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌ردانى ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ى شارى هه‌ولێرى كرد و له‌نزیكه‌وه‌ له‌جۆر و كوالێتى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى كۆلیه‌وه‌،
سه‌ره‌تاش سه‌ردانى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى نازدار بامه‌رنى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ یه‌كه‌ یه‌كه‌به‌شه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ كێشه‌و كه‌م و كوریه‌كانى كۆڵیه‌وه‌، دواتر سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كانى له‌دایك بون و منداڵان و سه‌نته‌رى بوژاندنه‌وه‌ى جه‌سته‌ى و نه‌خۆشخانه‌ى دڵى كرد له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ره‌وشى ته‌ندروستى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌كانى كۆڵیه‌وه‌ و داواى لێكردن به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیان هه‌ڵبستن و  خزمه‌ت به‌ هاوڵاتیان بكه‌ن ، هه‌روه‌ك داواشى لێكردن رۆڵى خۆیان بگێرین و خزمه‌ت گوزایه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیان بكه‌ن.
له‌به‌شێكى ترى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماده‌ى وه‌زاره‌تى پێشاندا بۆ هاوكارى كردن و گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى بوارى ته‌ندروستى بۆ ته‌واوى نه‌خۆشخانه‌كان وتیشى ئه‌رك رۆڵى ئێوه‌ى پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى زۆر گرنگه‌ بۆ خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان بۆیه‌ داواكارم له‌ خزمه‌ته‌ مرۆیه‌كانى خۆتان به‌رده‌وام بن.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى