وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى: كار بۆباشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كه‌ین.


له‌هه‌ولێر وه‌زیرى ته‌ندرسى له‌كێشه‌و كه‌م كوریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى كۆلیه‌وه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى: كار بۆباشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كه‌ین.
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ره‌وشى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و كه‌م كوریه‌كانیان، د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر هه‌ریه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى و راپه‌رین و منداڵبونى به‌سه‌ركرده‌وه‌،
له‌سه‌رتاى سه‌ردانه‌میدانیه‌كه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى شارى هه‌ولێر یه‌كه‌یه‌كه‌ به‌شه‌كانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه‌ له‌نزیكه‌وه‌ گوێبیستى داواو داخوزى نه‌خۆش و هاوڵاتیان بوو، بریاریدا له‌ماوه‌یه‌ى نزیك بیانى نوێى چاره‌سه‌رى كیمیاى توشبوانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ بكرێته‌وه‌ به‌هۆى بچوكى جێگا و زۆرى نه‌خۆش له‌و نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى.
له‌به‌شێكى ترى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كى وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌رینى تایبه‌ت به‌ منداڵان و نه‌خۆشخانه‌ى له‌دیك بون ومنداڵانى كرد، له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكان به‌شه‌جیاجیاكانى به‌سه‌ركرده‌وه‌ بریارى چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ كه‌م و كوریه‌كانى دا، بۆئه‌مه‌ش داواى له‌ به‌رێوه‌به‌رى هه‌ر دوو نه‌خۆشخانه‌ كرد زیاتر كاربكه‌ن بۆخزمه‌ت كردنى نه‌خۆش و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى پزیشكى،
سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى میدانى بۆنه‌خۆشخانه‌كان و ئاگاداربون له‌ ره‌وشى ته‌ندروستى و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێویست بۆ كێشه‌و كه‌م كوریه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر و پزیشك و ستافى نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێر به‌گرنگ وه‌سف ده‌كرێت به‌و پێیه‌ى به‌ئاگایى له‌كارى پزیشكى له‌نزیكه‌وه‌ هانده‌رێكى باش ده‌بێت به‌ئاقارى زیاتر پێشخستنى ئه‌و كه‌رته‌ له‌هه‌رێمى كوردستان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت