وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌شارى هه‌ولێر: د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌زاره‌تى خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیه‌


له‌شارى هه‌ولێر: د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌زاره‌تى خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیه‌
وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى له‌ ژماره‌یه‌ك منداڵ كرد كه‌ چاره‌سه‌رى چاندنى موخى ئیسك بۆكراوبوو 
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: ئه‌مرۆ رۆژێكى گرنگه‌ بۆوه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 
له‌درێژه‌ى كارو پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆزیاتر خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان و پێشخستنى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنى هاوڵاتیان،
ئه‌مرۆ له‌دیوانى وه‌زاره‌ت 13-4-2014 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بوانى دكتور دارا ره‌شید محمود به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى ودكتور سعدون رۆسته‌م راوێژار له‌وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد له‌ژماره‌یه‌ك مندال كه‌ماوه‌ى زیاتر له‌ 6 مانگه‌ له‌وولاتى ئوردن چاره‌سه‌رى چاندنى موخى ئیسكیان بۆكرابوو،
له‌دیدارێك وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌كه‌س و كارى نه‌خۆشه‌كانى راگه‌یاندن وه‌ك وه‌زاره‌ت له‌خزمه‌تى ته‌واوى هاوڵاتیانى كوردستانداین له‌رێگه‌ى پێشكه‌شكردنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى و ناردنه‌ده‌روه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێوستیان به‌نه‌شته‌رى گه‌رى ده‌گمه‌ن هه‌یه‌،
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وتیشى خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك له‌و منداله‌ جوانانه‌ ده‌بینم كه‌ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئه‌مرۆ ناردومان بۆ ده‌روه‌ى وولات بۆنه‌شته‌رى گه‌رى چاندنى موخى ئیسك و سوپاس بۆ خودا ئیستاش به‌ته‌ندروستیه‌كى باش گه‌راونه‌ته‌وه‌ى ناو كه‌س وكاریى خۆیان،
دواتر كه‌س و كارى نه‌خۆشه‌كان جیاله‌ده‌ربرى سوپاس و ستایش بۆ وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌نددروستى هاوكات هه‌وله‌كانى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شیدیشیان به‌رزنرخاند له‌خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان و چاره‌سه‌رى كردنى نه‌خۆشه‌كان به‌بى جیاوازى،
له‌به‌شێكی ترى دیداره‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ به‌ تێچووى ئه‌م نه‌شته‌ركه‌ریانه‌كرد كه‌ته‌واوى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم دابین كراوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌س وكارى نه‌خۆش پاره‌بدات،
هه‌روه‌ها د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وتیشى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌زاره‌تى هاوڵاتیه‌و پێویسته‌ خزمه‌تى هاوڵاتى خۆمان بكه‌ین به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت راشى گه‌یاند ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ ده‌بینم دلخۆشم ده‌كات به‌وه‌ى توانیومانه‌ كه‌میك له‌ ئازاره‌كانى ئیوه‌ى دایك و باوك كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.