وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم: توشبون به شێرپه‌نجه نه‌گیشتۆته ئاستى پێوه‌ره جیهانیه‌كان
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رێژه‌ى توشبون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له‌ژێر ئاستى پێوه‌ره جیهانیه‌كان و ئه‌وه‌ى له به‌شێك له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن بڵاوده‌كرێته‌وه دوره له‌راستیه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌مساڵ 2397 حاله‌ت تۆماركراوه كه 1995 حاله‌تیان خه‌ڵكى ناوه‌راست و باشورى عێراق بونه به‌هۆى پێشكه‌وتنى ئاستى چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه و بونى سه‌نته‌رى تایبه‌ت مه‌ند به‌منه‌خۆشیه له‌هه‌رێم سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردوه.
بۆئه‌مه‌ش ته‌واوى ئه‌و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ماوه‌یه‌كه له‌به‌شێك له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ئامارى جۆراو جۆر بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه به‌بێ گوێدنه راستى و دروستى و په‌یوه‌ندى كردن به لایه‌نى په‌یوه‌ندار كه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه به‌وه‌ى رێژه‌ى توشبون به‌شێرپه‌نجه له‌هه‌رێم زیادى كردوه،
وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى هاوچه‌رخى كه‌رتى ته‌ندروستى بوینه به‌تایبه‌ت بۆتوشبوانى شێرپه‌نجه له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى شێرپه‌نجه و سندوقى شێرپه‌نجه له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌مه جیاله‌وه‌ى چه‌ندین سه‌نته‌رى پێشكه‌وتوى چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشیه له‌پێشوازى ئه‌و كه‌سانه دان كه گومانى شێرپه‌نجه‌یان لێده‌كرێت.