وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌رێوه‌چوونى كۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌شى ڕاگه‌یاندن و پشكنین و به‌دواداچونى وه‌زاره‌ت

به‌مه‌به‌ستى چاڵاككردنه‌وه‌ و به‌دواداچون و تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندن و پزیشكان و نه‌خۆشخانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنى رێكلام بۆیان، به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ


به‌رێوه‌چوونى كۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌شى ڕاگه‌یاندن و پشكنین و به‌دواداچونى وه‌زاره‌ت.
به‌مه‌به‌ستى چاڵاككردنه‌وه‌ و به‌دواداچون و تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندن و پزیشكان و نه‌خۆشخانه‌كان و  قه‌ده‌غه‌كردنى رێكلام بۆیان، به‌رێوه‌به‌رى  راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانى راگه‌یاندن و پشكنین و به‌دواداچون له‌وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى فه‌رمانگه‌ته‌ندروستیه‌كانى سه‌ربه‌وه‌زاره‌ت كۆبوه‌.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ باس له‌ ره‌وشى ته‌ندروستى كرا به‌تایبه‌ت ئه‌رك و رۆڵى راگه‌یاندن له‌گه‌یاندنى په‌یامى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان و خزمه‌ت كردنى ئه‌و كه‌رته‌، به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ قه‌ده‌غه‌كردنى رێكلام بۆ پزیشكان ونه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ره‌ پزیشكیه‌كان و ده‌رمان و ده‌رمانى گیایى .
به‌ئامانجى باشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان و خستنه‌گه‌رى ئه‌و كه‌رته‌ بۆخزمه‌تى هاوڵاتیان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت.