له‌مه‌راسیمێكدا له‌شارى هه‌ولێر رۆژى جیهانى شێرپه‌نجه به‌رێوه‌چوو
وه‌زیرى ته‌ندروستى: ریژَه‌ى توشبون به شێرپه‌نجه له‌ژێرپێوه‌ره جیهانیه‌كانه
له‌جیهان ساڵاَنه زیاتر له 14 ملیۆن هاوڵاتى توشى نه‌خۆشى شیرپه‌نجه دبن
له‌ساڵى رابردوو له‌هه‌رێم 2531 توشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بونه
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
به‌ئاماده‌بونى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم و پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له پزیشك و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى مه‌راسیمى رۆژى جیهانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه به‌رێوه‌چوو،
به‌پێى ئاماره‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى رێژه‌ى توشبون به‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له‌هه‌ڵكشاندایه‌و له‌ساڵى رابردوو زیاتر له 14 ملیۆن حاله‌تى شیرپه‌نجه تۆماركراوه و پێشبینیش ده‌كرێت بۆساڵى 2025 رێژه‌كه به‌رزبێته‌وه بۆ 20 ملیۆن كه‌س،
له‌ووته‌یه‌كیش بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌ئامار و داتاى توشبونى شێرپه‌نجه‌كرد له‌هه‌رێمى كوردستان، وتیشى له‌ئێستادا رێژه‌ى توشبوون به‌شێرپه‌نجه له‌ژێر پێوه‌ره جیهانیه‌كانه،
ته‌نها له‌ساڵى رابردوو 2531 حاله‌ت تۆماركراوه و 1703 نه‌خۆشیش له‌ناوه‌راست و باشورى عێراق سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمیان كردوه به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكى، له‌گه‌ڵ تۆماركردنى 29 حاله‌تى شێرپه‌نجه له‌ناو كوردانى رۆژئاوى نیشته‌جێى هه‌رێم.
له‌به‌شێكى تر‌ى ووته‌كه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت كرد بۆ كۆنترۆڵ كردن و چاره‌سه‌ركردنى توشبونى شێرپه‌نجه له‌هه‌رێمى كوردستان، راشى گه‌یاند له‌ئێستادا 3 نه‌خۆشخانه‌ى گه‌وره له‌شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك دروست ده‌كرێن ، له‌گه‌ڵ دابین كردنى پیچداویستى پزیشكى و چاره‌سه‌رى پێشكه‌وتوو بۆتوشبون.
نه‌خۆشى شیرپه‌نجه نه‌خۆشیه‌یه‌كى درێژخایه‌ن و یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه‌مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى توشبونى دروست ده‌كات،
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش پسپۆران و پزیشكان هۆشدارى ده‌كه‌نه هاوڵاتیان كه پابه‌ندى رێنماى پزیشك و جۆرى ئه‌و خواردن و خوادنه‌وانه بن كه رۆژانه ده‌خۆن،
راشى ده‌گه‌یه‌نن 5 هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ سه‌رهه‌ڵدانى شێرپه‌نجه وه‌ك (قه‌له‌وى كه‌م جوله‌یى و وه‌رزشنه‌كردن و كه‌م خواردنى سه‌وزه و میوه و جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه‌ى كحولیه‌كان، ئه‌مه‌جیاله‌وه‌ى توشبون به نه‌خۆش یه ڤایرۆسیه‌كانى هه‌وكردنى جگه‌ر جۆرى بى و سى و ئه‌یدز.