وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

شه‌ش ئۆتۆمبیلى ئه‌مبۆلانس بۆ كامپه‌كانى كوردانى رۆژئاوا دابین كرا


شه‌ش ئۆتۆمبیلى ئه‌مبۆلانس بۆ كامپه‌كانى كوردانى رۆژئاوا دابین كرا
نوێنه‌رى رێكخراوى UNHRC: له‌ته‌واوى كامپه‌كان خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى له‌ئاستێكى باشدایه‌
ئه‌مرۆ 22-12-2013 له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت به‌ئاماده‌بوانى دكتور دارا ره‌شید به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و نوێنه‌رى رێكخراوى UNHRC شارى هه‌ولێر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌هاوكارى رێكخراوى UNHRC ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلى ئه‌مبۆلانسى بۆ كامپه‌كانى كوردانى رۆژئاواى نیشته‌جێ هه‌رێم دابین كرد، 
له‌لێدوانێكیش بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن د.خالص قادر وته‌بیژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى باسى له‌گرنگى دابینكردنى ئه‌و ئه‌مبۆلانسانه‌كرد بۆزیاتر خێراكردنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى بۆناوكامپه‌كان و گه‌یاندنى نه‌خۆش له‌كاتى پێویست بۆ به‌نه‌خۆشخانه‌كان،
وتیشى بریاره‌ له‌داهاتویه‌كى نزیك  2 ئۆتۆمبیڵى ترى ئه‌مبۆلانس بۆكامپه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى دابین بكرێت،
وته‌بیژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌مه‌راسیمى دابین كردنى ئه‌مبۆلانسه‌كان راشى گه‌یاند له‌ئێستادا بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌ناوكامپه‌كان كراونه‌ته‌وه‌ به‌ئامانجى خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێویستیان به‌ چاره‌سه‌رى پزیشكى هه‌یه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت