وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى: له‌ئاستى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى به‌ره‌كانى جه‌نگى كۆڵیه‌وه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى: له‌ئاستى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى به‌ره‌كانى جه‌نگى كۆڵیه‌وه‌

 

به‌مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له‌نێوان سه‌ندیكاكانى ته‌ندروستى ئه‌مرۆ 25-8-2014 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ نه‌قیب و سه‌رۆكى سه‌ندیكاكانى بوارى ته‌ندروستى كۆبووه‌.

له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌ كه‌به‌رێوه‌به‌رانى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى پلاندان ئاماده‌یى بوون باس له‌كاره‌كانى سه‌ندیكان و رۆلى ئه‌ندامانیان كرا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ هاوشانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ چاره‌سه‌رى پزیشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها وه‌زیرى ته‌ندروستى جیاله‌ ستایش كردنى كاره‌كانیان له‌ماوه‌ى رابردوو  هاوكات داواى لێكردن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر گیرانى رۆڵ و به‌جێگه‌یاندنى پیشه‌ پیرۆزه‌كه‌یان بۆئه‌وه‌ى به‌هه‌مولایه‌ك ئاستى خزمه‌تگوزاریه‌كانى ته‌ندروستى به‌ره‌وپێشببین، وتیشى خۆشبه‌خاته‌ له‌ته‌واوى میحوه‌ره‌كانى جه‌نگ تیمى ته‌ندروستى به‌پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هاوشانى پێشمه‌رگه‌كان له‌به‌ره‌كاندان.

وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند داوامان له‌ هاوڵاتیان و شوفێرانه‌ له‌كاتى هێنان و گواستنه‌وه‌ى برینداره‌كان هاوكار و رێگه‌پێده‌رى ئه‌مبۆلانسه‌كانى ته‌ندروستى بن بۆئه‌وه‌ى له‌كاتێكى زوو چاره‌سه‌رى برینداره‌كان بكرێت و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد پێویسته‌ ته‌واوى سه‌ندیكانى بوارى ته‌ندروستى هه‌ماهه‌نگ و هاوكارى یه‌كترى بن بۆئه‌وه‌ى به‌یه‌ك ده‌ستى پته‌وكاربۆسه‌رخستنى ژێرخانى ته‌ندروستى بكه‌ین.

دواتر گفتوگۆله‌باره‌ى چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به‌ باشتركردنى كارى سه‌ندیكاكان و پیشه‌ى ئه‌ندامانیان كرا بۆئه‌مه‌ش ئاماده‌بوان به‌گرنگه‌وه‌ له‌تیبینى و روانینه‌كانى وه‌زیرى ته‌ندروستى روانى و ئاماده‌یى سه‌ندیكاكانیان نیشاندا بۆهه‌ر ئه‌ركیك و كارێك له‌م قۆناغه‌ پێویست بكات ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.