وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نرخى پزیشكى بیانى له‌ 100 دۆلار بۆ40 دۆلار راگه‌یاندن

له‌هه‌رێمى كوردستان نرخى پشكنینى پزیشكى بیانى له‌ 100 دۆلار بۆ 40 دۆلار كه‌م كرایه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هاوڵاتیان و هاوكارى كردنیان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نرخى


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نرخى پزیشكى بیانى له‌ 100 دۆلار بۆ40 دۆلار راگه‌یاندن
له‌هه‌رێمى كوردستان نرخى پشكنینى پزیشكى بیانى له‌ 100 دۆلار بۆ 40 دۆلار كه‌م كرایه‌وه‌
به‌مه‌به‌ستى كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هاوڵاتیان و هاوكارى كردنیان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نرخى پشكنینى پزیشكى بیانى له‌نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌ر و بنكه‌ته‌ندروستیه‌كان له‌ 100 دۆلار بۆ 40 دۆلارى كه‌م كرده‌وه‌،
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین، له‌كاتى سه‌ردانى كردنیان بۆ پشكنین له‌لایه‌ن پزیشكى بیانى له‌برى 100 دۆلار ته‌نها 40 دۆلار بده‌ن، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له‌كاتى وه‌رگرتنى بره‌ى پاره‌ى زیاتر له‌ 40 دۆلار وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاگاداربكاته‌وه‌ به‌ئامانجى به‌دواداچون و لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌رى،
شایه‌نى باسه‌ ئه‌م بریاره‌ پێویسته‌ ته‌واوى سه‌نته‌ر ونه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ى ته‌ندروستى پابه‌ند بێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى پزیشكى بیانى له‌لایه‌ن كارده‌كه‌ن.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى