وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

بریاره‌ 80 نه‌خۆش ره‌وانه‌ى ووڵاتى لوبنان بكرێت كه‌ پێویستیان به‌ نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى موخى ئێسك هه‌یه‌


بریاره‌ 80 نه‌خۆش ره‌وانه‌ى ووڵاتى لوبنان بكرێت كه‌ پێویستیان به‌ نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى موخى ئێسك هه‌یه‌
به‌مه‌به‌ستى گرنگیدانى زیاتر به‌ توشبوانى تالاسیماو شێرپه‌نجه‌ له‌كوردستان ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و زانكۆى ئه‌مریكى له‌لوبنان رێكه‌وتنامه‌یه‌ك واژووكرد، به‌ئامانجى ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى 80 نه‌خۆش بۆ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى موخى ئێسك و راهێنانى 20 تیمى 5 كه‌سى له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاست و تواناكانیان و پێشخستنى سه‌نته‌ره‌كانى چاندنى موخ له‌ هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك.
واژوكردنى ئه‌م گرێبه‌سته‌ له‌نێوان هه‌ر یه‌ك له‌ د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و نوێنه‌رى زانكۆى ئه‌مریكى و نه‌خۆشخانه‌ى لوبنان كرا بریاریش له‌داهاتوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرێبه‌ستى تریش واژوو بكات بۆهه‌مان مه‌به‌ست. 
له‌ماوه‌ى رابردوو ژماره‌ نه‌خۆش ره‌وانه‌ى ووڵاتى ئوردن كران به‌مه‌به‌ستى چاندنى موخى ئێسك
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت