وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ لیستی سه‌زی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان


ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ لیستی سه‌زی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان 
پزیشكانی لیستی سه‌وز داوای هه‌لبَژاردنێكی پاك و دوور له‌ ساخته‌كاری ده‌كه‌ن بۆ سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان
به‌داخه‌ووه‌ دوای هه‌ولێكی زۆر و ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ په‌رۆشی بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی كاری پیشه‌یی و سه‌ندیكایی له‌نێو سه‌ندیكای پزیشكان و كاركردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دوور له‌ ساخته‌كاری بۆ پزیشكانی كوردستان ،به‌ڵام به‌هۆی سووربونی هاوپیشه‌كانمان له‌ لیستی سه‌زردی سه‌ندیكای پزیشكان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌ هه‌موو كه‌م و كوڕی و ساخته‌كاریه‌كان و ڕازی نه‌بوون له‌سه‌ر به‌ به‌شداربوونی داواكاری گشتی له‌ لێكولێنه‌وه‌ی سكاڵای به‌شێك له‌ پزیشكان و سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری پێشووی كۆنگره‌ تاوه‌كو بتوانین سكاڵا و ساخته‌كاریه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و به‌ئاماده‌بوونی داواكاری گشتی یه‌كلابكه‌ینه‌وه‌ كه‌ئه‌وه‌ ڕێگه‌ دروست و یاساییه‌كه‌یه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان.
هاووكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ندین جار داوای چاره‌سه‌ركردن و پوختكردنی لیستی ناوی پزیشكانی هه‌ولێرمان كرد به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڕێزان له‌ لیستی زه‌رد له‌ نه‌قیب و ئه‌ندامه‌كانی تر له‌ ده‌سته‌ی باڵا و لێژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری نكوڵیان نه‌ده‌كرد كه‌وا لیستی ناوه‌كان پوخت نیه‌ و به‌نوسراو و واژووی خۆیان ئه‌و ڕاستیه‌یان سه‌ڵماندووه‌ به‌ڵام هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵبژاردن ، دیاره‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن لیستی پوخت پێویسته‌ و مه‌رجه‌ وه‌ نه‌بوونی ئه‌و لیسته‌ ده‌روازه‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ ساخته‌كاری و پێشێكاری له‌به‌ر ئه‌وه‌ وه‌ك لیستی سه‌وز ئاماده‌نه‌بووین به‌شداربین له‌ هه‌ڵبژاردنێك كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای لیستێكی گوماناوی  كه‌ پوخت نه‌كراووه‌ ، پزیشكانی لیستی زه‌رد ده‌یانه‌وێت تێپه‌ڕی بكه‌ن.
هاوكات به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی داواكاری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پزیشكان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ و گۆڕینی به‌رواری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رواری تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی باڵا له‌به‌غدا و به‌شداربوونی پزیشكانی هه‌رێم له‌و تاقیكردنه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی بێ به‌ش بوونیان له‌ مافی ده‌نگدان .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی یاسایی لێژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری و سه‌رۆكی ئاماده‌كاری شاره‌كان له‌ به‌رواری 10/5/2014 به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندكرا  له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌لبژاردنی سه‌ندیكا له‌ 12/5/2014 به‌ نایاسایی ده‌زانین و ئاماده‌نین به‌شداری تێیدا بكه‌ین .
پزیشكانی لیستی سه‌وز له‌ سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان 
11/5/2014