وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌ى هه‌ردوو رووداوه‌كه‌ى هه‌ولێر و سه‌ید سادق ى راگه‌یاند


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌ى هه‌ردوو رووداوه‌كه‌ى هه‌ولێر و سه‌ید سادق ى راگه‌یاند
سه‌باره‌ت به‌و دوو رووداوه‌ له‌چه‌ند رۆژى رابردوو له‌نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ید سادق و نه‌خۆشخانه‌ى مندالبون له‌ هه‌ولێر روویاندا، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و سلێمانى و شاره‌زوو ئه‌رك داركران كه‌لێژنه‌ى پێك بهێنن. لێكۆلینه‌وه‌بكه‌ن له‌و رووداوانه‌، له‌ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت تائیستا 6 كه‌س له‌پزیشك و كارمه‌ندان كه‌مته‌رخه‌من وبه‌گوێره‌ى كه‌م ته‌رخه‌مه‌كه‌یان سزادراون، یه‌كێكیان سزاى هۆشدارى(ئینزار)درواوه‌ دووانیان سزاى برینى موچه‌ بۆماوه‌ 3 رۆژ و دوانیان گوازراونه‌ته‌وه‌ له‌شوێنه‌كانى كاركردنیان و یه‌كیان سزاى سه‌رنج راكێشان دراوه‌ وه‌ لێكۆلینه‌وه‌ى زیاتر له‌حاله‌ته‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سید سادق ده‌كرێت.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى