وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

بریاره‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو دووه‌م كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ شێرپه‌نجه‌ له‌شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌ بچێت

بریاره‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو دووه‌م كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ شێرپه‌نجه‌ له‌شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌ بچێت به‌به‌شدارى 200 پسپۆرو پزیشكى ناوخۆى بیانى دووه‌م كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ شێرپه‌نجه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت


بریاره‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو دووه‌م كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ شێرپه‌نجه‌ له‌شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌ بچێت
به‌به‌شدارى 200 پسپۆرو پزیشكى ناوخۆى بیانى دووه‌م كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ شێرپه‌نجه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت
به‌ئامانجى پێشگیرى و به‌رگرتن له‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان  و به‌رزكرنه‌وه‌ى به‌هێزكردنى تواناكانى پزیشكانى ناوخۆى ئه‌نجومه‌نى شێرپه‌نجه‌ له‌كوردستان به‌پاڵپشتى و هاوكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووه‌م كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ شێرپه‌نجه‌ به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌پسپۆرانى ناوخۆى بیانى له‌شارى هه‌ولێر ببه‌ستێت و ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت و تیایدا چه‌ندین بابه‌ت و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌باره‌ى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ و چۆنیه‌تى به‌رگرتن و پێشگیرى له‌و نه‌خۆشیه‌ بخرێته‌ روو به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆ كردن له‌سه‌ریان. دووه‌م كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ شێرپه‌نجه‌ له‌شارى هه‌ولێر له‌هۆتێل رۆتانه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و له‌میانى به‌رێوه‌چوونى كۆنفرانسه‌كه‌ش پزیشكانى ناوخۆى له‌لایه‌ن پسپۆران و پزیشكانى بیانى ئاشنا ده‌كرێن به‌چۆینه‌تى چاره‌سه‌رى توسبونى شێرپه‌نجه‌ى به‌ئامانجى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى و به‌هێزكردنى تواناكانیان، هاوكات دواى كۆنفرانسه‌كه‌ش تیمى پسپۆران و پزیشكانى بیانى چاویان به‌ توشبوانى شێرپه‌نجه‌ده‌كه‌وێت له‌نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان.
شوێن : هۆتیل رۆتانه‌ له‌شارى هه‌ولێر
كات : 9 ى به‌یانى
رێكه‌وتى: 1-2-4-2013
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت