بۆ زۆر به‌رێز / كاك زیره‌ك میره
به‌خشینی جه‌سته، ژیاندنه‌وه‌یه
بۆ زۆر به‌رێز / كاك زیره‌ك میره
به‌خشینی جه‌سته، ژیاندنه‌وه‌یه
له ئه‌زمونه كه‌مه‌كانی ژیانم گه‌لێك هه‌ڵوێستی جوامێرانه و ئاكاری به‌رز و به‌خشینی پڕ له سه‌روه‌ری مرۆڤانه‌م بینیوه و بیستووه به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته مرۆژانه‌یه‌ی به‌رێزت یه‌كێكه له‌و هه‌ڵوێسته ده‌گمه‌نانه‌ی كه له ناخه‌وه بزواندومی و دڵشاد و سه‌رفرازی كردووم كه له نێوكۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش دا وه‌ك كۆمه‌ڵگاكانی تری دونیا مرۆڤی ئه‌ونده مرۆڤدۆست و به هه‌ڵوێست هه‌ن كه پێویسته هه‌موومان شانازیان پێوه‌بكه‌ین.
پڕ به‌دڵ سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌یه‌ت ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌رێزتان ببێته سه‌ره‌تای دروستبوونی نه‌ریت و كه‌لتوری به‌خشینی جه‌سته‌و ئه‌ندام و شانه‌كانی له‌ش بۆ رزگاركردنی ژیانی ئه‌و مرۆڤانه‌ی خه‌ون به ژیانه‌وه ده‌بینن و به‌بێ ئه‌و به‌خشینه‌ی هیچ هه‌وڵیكی تر ناتوانێت له مردن رزگاریانبكات.
هه‌روه‌ك به‌خشینی جه‌سته بۆ به‌شداربوون له فێركردن و توێژینه‌وه زانستیه پزیشكیه‌كان بۆ به‌پێشخستنی زانستی پزیشكی و ناسینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر هه‌نگاوێكی زۆر ژیاری و پێویسته بۆ به‌رده‌وامی دان به داهێنانه پزیشكیه‌كان .
له كۆتایی دا پێم خۆشه ڕایبگه‌یه‌نم كه‌وا هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به‌رده‌وامن بۆ دروستكردنی سه‌نته‌ری چاندنی مۆخی ئێسك و دامه‌زراندنی بانكی تایبه‌ت به چاندنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش له شاری سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیك دا بكه‌وێته كار و خزمه‌تی ئه‌و نه‌خۆشانه بكه‌ین كه پێویستیان به چاندنی شانه و ئۆرگانه‌كانی له‌ش هه‌یه بۆ رزگاركردنی ژیانیان.
د.رێكه‌وت حمه ره‌شید
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان