بریاره وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌شدارى له كۆروكۆبونه‌وه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى جیهان بكات
بریاره وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌شدارى له كۆروكۆبونه‌وه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى جیهان بكات
به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به كه‌رتى ته‌ندروستى ئه‌مرۆ 23-11-2011 به‌رپرسى نوسینگه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌هه‌ولێر به‌یاوه‌رى دیندار زێبارى سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان كرد و له‌لایه‌ن د.تاهیر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستیه‌وه‌و به‌گه‌رمى پێشوازى لێ‌كردن، له‌دانیشتنێكدا گفتوگۆله‌باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم و ناوچه‌كه كرا به‌تایبه‌ت دۆزینه‌وه‌ى ئالیته‌ى پێشكه‌وتنى ئه‌و كه‌رته و باشتركردنى له‌هه‌رێمى كوردستان.له‌رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى خولى راهێنان بۆپزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌لایه‌ن پسپۆران و شاره‌زایانى ووڵاتانى پێشكه‌وتوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د.تاهیر هه‌روامى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماده‌ى ته‌واوى وه‌زاره‌تى پیشاندا بۆزیاتر هاوكارى كردنى نێوانیان به‌تایبه‌ت هێنانى پزیشكانى بیانى و هاندانى دكتور و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسى نوسینگه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان باسى له‌هه‌وڵه‌كانى خۆیان كرد بۆبه‌ره‌وپێش بردنى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌رێگه‌ى ناساندن و به‌شدارى پێكردنى پزیشكانى و كارمه‌ندانى ناوخۆى هه‌رێم له‌كۆروكۆبونه‌وه‌كان كه‌له‌سه‌رئاستى جیهان به‌رێوه‌ده‌چێت. له‌لایه‌كى تریشه‌وه هه‌رئه‌مرۆ د.تاهیر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له لێپرسراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆكاروبارى په‌نابه‌ران له‌باكورى عێراق له‌دیدارێكى نێونیان باس له چۆنیه‌تى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوانیان كرا به‌شێوه‌یه‌ك ره‌وشى ته‌ندروستى ناوچه دوره ده‌سته‌كان باشتر بكرێت له‌رێگه‌ى ناردنى تیمى پزیشكى و كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌ر و بنكه‌ى ته‌ندروستى بۆدانیشتوانه‌كه‌ى، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه لێپرسراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆكاروبارى په‌نابه‌ران له‌باكورى عێراق، ستایشى هه‌وڵ وكاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم كرد له‌خزمه‌ت كردنى دانیشتوانه‌كه‌ى.