وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرێبه‌ستێكى به‌برى (108) ملیار دینار واژوكرد بۆ دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ى 300 ته‌ختى فریاكه‌وتى له‌پارێزگاى دهۆك

ئه‌مرۆ 13-1-2013 یه‌ك شه‌مه‌ له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌به‌هاى (108) ملیار دینار پرۆتۆكۆڵى دروست كردنى


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرێبه‌ستێكى به‌برى (108) ملیار دینار واژوكرد بۆ دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ى 300 ته‌ختى فریاكه‌وتى له‌پارێزگاى دهۆك
ئه‌مرۆ 13-1-2013 یه‌ك شه‌مه‌ له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌به‌هاى (108) ملیار دینار پرۆتۆكۆڵى دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى (300) ته‌ختى له‌پارێزگاى دهۆك له‌نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و كۆمپانیاى ڤینیست واژوكرا، به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌ت كردن گه‌یاندنى دانیشتوانى سنوره‌كه‌ نه‌خۆشخانه‌ى 300 ته‌ختى له‌سه‌ر شێوازێكى پێشكه‌وتوو بنیات ده‌نرێت و ته‌واوى به‌شه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش له‌خۆوه‌ ده‌گرێت،
له‌ووته‌یه‌كیشى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌گرنگى جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌كه‌ كرد بۆسوود گه‌یاندن به‌دانیشتوانى پارێزگاى دهۆك و ده‌وروبه‌رى وتیشى ئامانج له‌واژوكردنى ئه‌م گرێبه‌سته‌ زیاتر گه‌یاندنى ده‌ستى خزمه‌ت گوزاریه‌ له‌بوارى پزیشكى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆش،
له‌لێدوانێكى بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن دكتور نزار عیسمه‌ت به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى دهۆك واژوكردنى گرێبه‌سته‌كه‌ به‌گرنگ وه‌سفكرد و راى گه‌یاندن به‌ته‌واو بونى پرۆژه‌كه‌ ده‌توانین خزمه‌تى زیاتر له‌ هاوڵاتیانى سنوره‌كه‌مان بكه‌ین.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت