له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى ئیفلیجى به‌سه‌ركه‌وتووى ئه‌نجامدرا
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان بۆ منداڵانى ته‌مه‌ن خوار پێنج ساڵ له‌رێكه‌وتى 24 تا 29/5/2015 له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدرا كۆى گشتى منداڵانى كوتراو له‌هه‌رێمى كوردستان (723093) منداڵ بوو كه‌رێژه‌ى كوتان( 108،8%)بوو، له‌گه‌ڵ كوتانى (873160) منداڵى ئاواره‌ى رۆژئاوا و راگوێزراوى ناوه‌راست و باشورى عێراق به‌ئامانجى پاراستنى منداڵانى كوردستان له‌نه‌خۆشى ئیفلیجى و دوربن له‌م نه‌خۆشیه.
به‌شێوه‌یه‌ك له‌م هه‌ڵمه‌ته له‌پارێزگاى هه‌ولێر (268796) منداڵ كوتران كه رێژه‌ى كوتان 98%بوو، وه‌له‌پارێزگاى سلێمانى (265773) منداڵ كوتران كه رێژه‌ى كوتان 112،06% بوو، وه‌له‌پارێزگاى دهۆك (188524) منداڵ كوتران كه ده‌كاته رێژه‌ى 116،1%، وه‌كۆى گشتى منداڵانى كوتراو له‌هه‌رێمى كوردستان (723093) منداڵ كه‌ده‌كاته رێژه‌ى كوتانى 108،8% بووه، هاوكات له‌م هه‌ڵمه‌ته (873160) منداڵى ئاواره و راگوێزارو كوتراون،
شایه‌نى باسه‌له‌هه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌رێگه‌ى (2240) تیمى گه‌رۆك و جێگیر كه‌لایه‌ن (4480)كارمه‌ند به‌رێوه‌ده‌چێت و برى تیچوى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ردوو رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و رێكخراوى یونسیف ته‌رخانكراوه كه بره‌كه‌ى(406920) دۆلارى ئه‌مریكیه.
لێره‌وه زۆر سوپاسى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه‌بۆسه‌ركه‌وتنى هه‌ڵمه‌ته‌كه هاوكارمان بوون.
(Rebin)