وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

كۆلێژى شاهانه‌ى به‌ریتانى بۆ زانستى نه‌خۆش هاوكارى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كات

كۆلێژى شاهانه‌ى به‌ریتانى بۆ زانستى نه‌خۆش هاوكارى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كات


كۆلێژى شاهانه‌ى به‌ریتانى بۆ زانستى نه‌خۆش هاوكارى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كات
به‌ئامانجى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان هه‌ردوولا ئه‌مرۆ 2-12-2012 وه‌فدێكى كۆلیژى شاهانه‌ى به‌ریتانى بۆ زانستى نه‌خۆش سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان كردو له‌گه‌ڵ د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى كۆبونه‌وه‌،
له‌سه‌ره‌تایى كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان بۆ خستنه‌ ڕوو له‌گه‌ل شى كردنه‌وه‌ى ئالیه‌تى پێشخستنى ئه‌و كه‌رته‌،
دواتر وه‌فدى میوان تیشكیان خسته‌سه‌ر رۆڵى حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت بۆ باشتركردنى بوارى ته‌ندروستى هه‌روه‌ك دوپاتى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى خۆیان بۆ وه‌زاره‌ت كردوه‌ بۆ پێشخستن و كارا كردنى زیاترى ئه‌و كه‌رته‌ له‌هه‌رێمى كوردستان كوردستان به‌تایبه‌ت له‌بوارى زانستى نه‌خۆش،
له‌به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكى كۆلیژى شاهانه‌ى به‌ریتانى بۆ زانستى نه‌خۆش كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى تایبه‌تى به‌بواره‌ به‌گرنگ زانى بۆ پزیشك و كارمه‌ندانى تاقیگه‌ى پزیشكى له‌هه‌رێمى كوردستان وتیشى له‌قۆناغى یه‌كه‌م هه‌وڵده‌ده‌یت سه‌نته‌رێك بكه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێدانى بروانامه‌ى كۆلێژه‌كه‌مان و كردنه‌وه‌ى خوڵ و راهێنان بۆیان، دواتر كاره‌كانى خۆمان فراوانترده‌كه‌ین.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت