له‌گوندى سێبیرانى ده‌شتى شه‌مامكى شارى هه‌ولێر هاوڵاتیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى له‌جۆرى (B) له‌گونده‌كه‌یان دروست ده‌كات ، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش ئه‌مرۆ5-5-2013 له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت به‌ئاماده‌بوانى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم و پارێزگارى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانى ئه‌وگونده بنكه‌ى ته‌ندروستى مجید اغا كرایه‌وه،
له‌ووتیه‌كى بۆئاماده‌بوان وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌ست خۆشى له‌و هاوڵاتیه‌كه‌كرد كه هه‌ڵساوه به‌دروست كردنى ئه‌م بنكه ته‌ندروستیه و له‌و رێگه‌یه‌وه هانى پیاواى خاوه‌ن كار و سه‌رمایه‌دارانى هه‌رێمى كوردستانیدا بۆئه‌وه‌ى هاوشانى حكومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندار كاربكه‌ن بۆخزمه‌ت كردنى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان،
وتیشى ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان له‌رێگه‌ى پێشكه‌ش كردنى باشترین خزمه‌ت گوزارى ته‌ندورستى و چاره‌سه‌رى پزیشكى به‌هاوڵاتیان.
پاشان پێشره‌و مجید اغا به‌ناوى بنه‌ماڵه‌كه‌یان ووته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و سوپاسى ئاماده‌بوانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كرد كه‌به‌شدار بوون له كردنه‌وه‌ى بنكه ته‌ندروستیه‌كه.
دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى ئاماده‌بوان یه‌كه‌یه‌كه به‌شه‌كانى ئه‌و بنكه‌ته‌ندروستیه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه،
شایه‌نى باسه ئه‌و بنكه ته‌ندروستیه به‌بڕى (250) ملیۆن دینار دروست كراوه ته‌واوى پێداویستى و كه‌ل په‌ولى پزیشكى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و هاوڵاتیانى خێرخوازى گونده‌كه دابین كراوه. كه خزمه‌ت به ژماره‌یه‌كى زۆرى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى خۆى ده‌كات.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت