وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌داهاتوویه‌كى نزیك كار به‌ سیسته‌مى فریاكه‌وتنى خێرا ده‌كرێت

له‌داهاتوویه‌كى نزیك كار به‌ سیسته‌مى فریاكه‌وتنى خێرا ده‌كرێت


له‌داهاتوویه‌كى نزیك كار به‌ سیسته‌مى فریاكه‌وتنى خێرا ده‌كرێت
بۆپێداوچونه‌وه‌ به‌ سیسته‌مى فریاكه‌وتنى خێرا بۆحاله‌ته‌كانى له‌ناكاو خێرا له‌شارى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى ئه‌مرۆ 10-10-2011 د.تاهیر هه‌روامى وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێر كۆبوه‌ به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى و خزمه‌ت گوزارى فریاكه‌وتنى خێرا له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا، له‌سه‌رتایى كۆبونه‌وه‌كه‌ش د.تاهیر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌ گرنگى سیسته‌مى فریاكه‌وتنى خێراكرد كه‌ له‌داهاتوو ده‌كه‌وێته‌ كار و هاوڵاتیان له‌كاتى پێویست ده‌توانن له‌رێگه‌ى ژماره‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌رشوێنێكى سنورى پاریزگاى هه‌ولێربن له‌كاتى  تووشى بونیان به‌ هه‌ر ڕوداوێكى پزیشكى له‌ناكاو په‌یوه‌ندى به‌و ژماره‌یه‌بكه‌ن و دواى ئۆتۆمبیڵى فریاكه‌وتن بكه‌ن كه‌ پزیشك و كارمه‌ندى راهێندراوى له‌گه‌ڵدایه‌ به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كارى پێویست و چاره‌سه‌ركردنى سه‌ره‌تایى و گواستنه‌وه‌ى بۆنه‌خۆشخانه‌كان، هه‌روه‌ك ووتیشى ئه‌م كاره‌ ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌شى كرده‌ پزیشكیه‌كان سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستى رێكخستنى ئه‌ركه‌كانیان و زیاتر كاراكرنى ئه‌و خزمه‌ت گوزاریه‌ بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیان سوودى لێوه‌ربگرن.
ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى