وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى روشى ته‌ندروستى كوردانى رۆژئاوى نیشته‌جێى هه‌رێم له‌ئاستێكى باشدایه‌


رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى روشى ته‌ندروستى كوردانى رۆژئاوى نیشته‌جێى هه‌رێم له‌ئاستێكى باشدایه‌
له‌به‌رامبه‌ر خزمه‌ت گوزاریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌عێراق سوپاس و ستایشى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كات
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هه‌وله‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رزنرخاند له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌كامپه‌كانى كوردانى رۆژئاوا له‌كوردستان، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 9-12-2013 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له‌ نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان، 
له‌دیدارێكدا نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌عێراق هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رزنرخاند له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ت گوزاریه‌ ته‌ندروستیانه‌ى پێشكه‌ش به‌ دانیشتوانى كامپه‌كانى كوردانى رۆژئاوا ده‌كات، هه‌روه‌ك راشیان گه‌یاند خۆشبه‌ختانه‌ تا ئێستا هیچ حاله‌تێكى ئیفلیجى منداڵان له‌ناو ئه‌و كامپاكان تۆمارنه‌كراوه‌ و خزمه‌ت گوزاریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستیش له‌ئاستێكى باشدایه‌،
پاشان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى وێراى به‌خێرهێنانى وه‌فدى میوان تیشكى خسته‌سه‌ر ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم و ئه‌و خزمه‌ت گوزاریانه‌ى كه‌پێشكه‌ش به‌دانیشتوانى كامپامه‌كانى كوردانى رۆژئاوا ده‌كرێن،
له‌به‌شێكى ترى دیداره‌كه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى بریاریدا به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و پارێزگاكانى هه‌رێم جه‌خت بكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى هه‌بوونى كارتى نیشته‌جێبون بۆ ئاواره‌كان و ئه‌نجامدانى پشكنینه‌كانى پێویستیه‌كان بۆ ییان مه‌به‌ستى پاراستنى ته‌ندروستى ئاواره‌كان و دانیشتوانى هه‌رێم.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت