وه‌زیرى ته‌ندروستى: به‌پێویستى ده‌زانین به‌غدا له‌كاتى خۆى به‌شه‌بودجه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى بگه‌یه‌نێته هه‌رێم
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
به‌مه‌به‌ستى هه‌لسه‌نگاندنى به‌شه بودجه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌بوارى ده‌رمان و پێداویستى له‌حكومه‌تى عێراق، ئه‌مرۆ له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ل نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق كۆبووه،
له‌دیدارێكدا كه‌هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاوربارى ته‌ندروستى و ژماره‌یه‌ك له ده‌رمانسازان ئاماده‌یى بوون، وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق كرد ساڵانه به‌بێ كه‌م و كورى به‌شه بودجه‌ى وه‌زاره‌ت له ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكه‌ن.
وتیشى سه‌ربارى بونى كه‌م و كورى له شێوازى ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ى دێنه‌هه‌رێم به‌ڵام پێویسته كارله‌سه‌ر كوالێت و شێوازى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ى كه نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان به‌ده‌ستیته‌وه ده‌نالێنن.
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وتیشى وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌مافى خۆمان ده‌زانین له17%ى بودجه‌ى ته‌ندروستى له‌كاتى خۆى بگات، و به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى بوارى ته‌ندروستى.
دواتر وه‌فدى میوان پرۆژه‌و كاره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان به‌رزنرخان كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو پێشكه‌شى هاوڵاتیانى كردوه.