وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: نرخى ده‌رمان به‌رزنه‌بۆته‌وه‌ به‌ڵكو ده‌رمانى كوالێت به‌رزهاتوته‌ بازاره‌وه‌


د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: نرخى ده‌رمان به‌رزنه‌بۆته‌وه‌ به‌ڵكو ده‌رمانى كوالێت به‌رزهاتوته‌ بازاره‌وه‌
له‌شارى هه‌ولێر: یه‌كه‌مین بروانامه‌ى نمونه‌ى به‌خشرایه‌ بنكه‌ى ته‌ندروستى سه‌روه‌ران و بوه‌ یه‌كه‌م بنكه‌ى ته‌ندروستى نمونه‌ى له‌عێراق
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
له‌مه‌راسیمى تایبه‌ت به‌ئاماده‌بونى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و نوێنه‌رانى كونسولخانه‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌رێم و رێكخراوى (یوئس ئاى دى ) مه‌راسیمى پێدانى بروانامه‌ى نمونه‌ى بۆ بنكه‌ى ته‌ندروستى سه‌روه‌ران به‌رێوه‌چوو، له‌ووته‌یه‌كیش بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن وه‌زیرى ته‌ندروستى  راى گه‌یاند پڕۆژه‌ی پێشخستنی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ گرنگ و ستراتیژیه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی، وتیشى بریاره‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی ابراهیم احمد له‌ سلێمانی له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌مان بڕوانامه‌ی  پێ ده‌به‌خشرێت.
له‌شارى هه‌ولێر بروانامه‌ى نمونه‌ى به‌خشرایه‌ بنكه‌ى ته‌ندروستى سه‌روه‌ران و بوه‌ یه‌كه‌مین بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق كه‌وه‌ك بنكه‌یه‌كى نمونه‌ى ده‌ست نیشان بكرێت،
له‌مه‌راسیمیى تایبه‌تیش وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ووته‌یه‌كى باسى له‌گرنگى پرۆژه‌كه‌كرد و وتى  ئامانجێكی تری پڕۆژه‌ی پێشخستنی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی پێك دێت له‌ پێشخستنی  (6) بنكه‌ی ته‌ندروستی بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی نموونه‌یی (Model Clinics) كه‌ به‌ پێ ی ستانداردی ئه‌مریكی دانراوه‌ له‌ ئێستا دا هه‌ر یه‌ك له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی سه‌روه‌ران له‌ هه‌ولێر كه‌ بڕوانامه‌ی بوون به‌ بنكه‌ی نموونه‌یی پێ ده‌به‌خشرێت وه‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی ابراهیم احمد له‌ سلێمانی له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌مان بڕوانامه‌ی  پێ ده‌به‌خشرێت.
له‌باره‌ى به‌رزبونوه‌ى نرخى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند به‌هیچ جۆرێك نرخه‌كان به‌رزنه‌بونه‌ته‌وه‌، به‌وپێیه‌ى له‌رابردوو هیچ جۆره‌ نرخێك و چاودێریه‌ك نه‌بوه‌له‌سه‌ر ده‌رمان و ده‌رمانخانه‌كان، 
پڕۆژه‌ی پێشخستنی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان بریتیه‌ له‌ به‌هێزكردنى سیسته‌مى به‌ریوه‌بردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى كوالیتى خزمه‌ت گوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌سه‌ره‌تاییه‌كان و هاندانى كۆمه‌ڵگا بۆبه‌شداربوون وبه‌كارهێنانى ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌ له‌رێگه‌ى دروست كردنى لێژنه‌ى ته‌ندروستى ناوخۆیى.
به‌وپێیه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق (360) بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌ پڕۆژه‌ی پێشخستنی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ و له‌هه‌رێم (57) بنكه‌ى ته‌ندروستى وبه‌شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ولێر 19 بنكه‌ و له‌سلێمانى 20 بنكه‌ و له‌دهۆك 18 بنكه‌ى ته‌ندروستى. به‌ووته‌ى رێكخه‌رى پرۆژه‌كه‌ش ئه‌و خزمه‌ت گوزایه‌ته‌ندروستیانه‌ى له‌و بنكه‌ته‌ندروستیانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت هه‌مان ئه‌و سیسته‌مه‌ ده‌بێت كه‌له‌بنكه‌ته‌ندروستیه‌كانى امریكابونى هه‌یه‌.