وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌شارى هه‌ولێر:د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: بنكه‌ى ته‌ندرستى شه‌هیدانى شۆرشى نوێى كرده‌وه‌


له‌شارى هه‌ولێر:د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: بنكه‌ى ته‌ندرستى شه‌هیدانى شۆرشى نوێى كرده‌وه‌
وه‌زیرى ته‌ندروستى: به‌ئه‌ركى خۆمان ده‌زانین خزمه‌تى هاوڵاتیان و كه‌س و كارى شه‌هیدان بكه‌ین
له‌چوارچێوه‌ى كاروپرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆشاروچارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ 28-4-2014 له‌شارى هه‌ولێر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر وبه‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رانى گشتى ته‌ندروستى سه‌ربه‌وه‌زاره‌ت بنكه‌ى ته‌ندروستى شه‌هیدانى شۆرشى نوێى له‌گه‌ره‌كى شه‌هیدانى شارى هه‌ولێر كرده‌وه‌.
له‌ووته‌یه‌كش بۆئاماده‌بون وه‌زیرى ته‌ندروستى خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیانى به‌ئه‌ركى لایه‌نى په‌یوه‌ندار دایه‌قه‌ڵه‌م، ووتى شه‌هیدان نیشانه‌ى گیان فیدایى روحیانه‌ بۆسه‌رخستنى ژیانى تاكه‌كانى دواى خۆیان و به‌رده‌وام بونى سه‌ركه‌وتنه‌كانى كۆمه‌ڵگا بۆئه‌مه‌ش پێویسته‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خزمه‌تیان بكه‌ین و كور و كچ و نه‌وه‌كانیان به‌ رۆڵه‌ى خۆمان بزانین.
وه‌زیرى ته‌ندروستى كردنه‌وه‌ى ئه‌و بنكه‌ته‌ندروستیه‌ى به‌سه‌ره‌تایى گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزارى بوارى ته‌ندروستى دایه‌قه‌ڵه‌م بۆدانیشتوانه‌كه‌ى و به‌وپێیه‌ى له‌داهاتوو بنكه‌ى ترى پێشكه‌وتوى ته‌ندروستیان بۆده‌كرێت  له‌گه‌ڵ دابین كردنى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌پێى پێویست بۆیان،