ئه‌نجومه‌نى ڕاوێژكارى ته‌ندروستى كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا
ئه‌نجومه‌نى ڕاوێژكارى ته‌ندروستى كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا
له‌مه‌و دوا پزیشكانى پسپۆر به‌پێى پسپۆرى ناوچه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌مرۆ 19-10-2011 ى چوارشه‌مه به‌ئاماده‌بونى د.تاهیر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى فه‌رمانگه‌ته‌ندروستیه‌كانى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجومه‌نى راوێژكارى ته‌ندروستى كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ندار به كه‌رتى ته‌ندروستى له‌سه‌رتایى كۆبونه‌وه‌كه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له ئاماده‌بوان كرد هه‌رچى زوتره كاربكرێت بۆخستنه‌گه‌رى سیسته‌مى فریاگوزارى خێرا له‌سه‌رتا سه‌رى هه‌رێمى كوردستان به‌ئامانجى خزمه‌ت كردنى باشترى هاوڵاتیان له‌بوارى ته‌ندروستى،
هه‌رله كۆبونه‌وه‌كه باس له‌پێدانى بروانامه‌ى (دبلۆم ) كرا ئه‌ویش وه‌ك بروانامه‌یه‌كى فه‌خرى به‌و پزیشكانه‌ى ماوه‌ى (20) ساڵ خزمه‌تیان كردوه. له‌گه‌ڵ رێكخستنى كاتى ده‌وامى پزیشكان به‌تایبه‌ت ئه‌و پزیشكانه‌ى خاوه‌نى بروانامه‌ى ( دبلۆم ، ماسته‌ر ،دكتورا) یان هه‌یه ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ى ده‌بێت دواى (3) ساڵ له‌كاركردن له‌كه‌رتى ته‌ندروستى ئه‌و كات مافى كردنه‌وه‌ى كلینێكى تایبه‌تیان ده‌بێت ، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنى پزیشكان به‌سه‌ر ناوچه‌جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى پێویستى شوێنه‌كان به‌پێویست زانرا،
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆى پێویست له‌باره‌ى چۆنیه‌تى راهێنان و ئاماده‌كردنى په‌رستیاران كرا له‌گه‌ڵ دارشتنى به‌رنامه‌یه‌كى تۆۆكمه بۆ باشتر كردنى سیسته‌مى ئای تى له‌دامه‌زراوه‌كانى ته‌ندروستى.
ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى