رۆژانى چوارشه‌مه وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌پێشوازى هاوڵاتیاندایه
ئاگادارى بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان
رۆژانى چوارشه‌مه وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌پێشوازى هاوڵاتیاندایه
به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له كَێشه‌و گرفته‌كانى هاوڵاتیان له‌بوارى ته‌ندروستى بریاره رۆژانى چوارشه‌مه د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى له هاوڵاتیان بكات كه به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى داوا‌و داخوازیه‌كانیان سه‌ردانى وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك داواش له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه‌ده‌یانه‌وێت به‌رێز وه‌زیرى ته‌ندروستى ببینن رۆژانى چوارشه‌مه له‌سه‌عات (9) به‌یانى تا(11) ى پێش نیوه‌رۆ سه‌ردانى وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ببینن و له‌كێشه‌و گرفته‌كان ئاگادارى بكه‌نه‌وه.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى