وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى: كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم چۆته‌قۆناغێكى نوێى گه‌شه‌سه‌ندن


وه‌زیرى ته‌ندروستى: كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم چۆته‌قۆناغێكى نوێى گه‌شه‌سه‌ندن

 

 

كۆمپانیاكانى وولاتى هۆله‌ندا هه‌ماهه‌نگى وهاوكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌پێویست ده‌زانن به‌تایبه‌ت له‌بوارى ته‌ندروستى و كاركردن بۆئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گه‌رۆك خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌ش بكه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستانیش راى ده‌گه‌یه‌نێت پێویست هه‌ركۆمپانیایه‌ك ئه‌ركى جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌ى ته‌ندروستى ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ پابه‌ندى یاسا و رێنمایه‌كانى وه‌زاره‌ت بێت، له‌وپێناوه‌ش ئه‌مرۆ له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پیشوازى كرد له‌وه‌فدێكى كۆمپانیاى (VBG Volendan) كه‌به‌نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هۆلندا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردوه‌،

له‌دیدارێكدا وه‌فدى میوان باسیان له‌پرۆژه‌و كارى كۆمپانیاكانى هۆله‌نداكرد كه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان به‌نیازن ئه‌نجامى بده‌ن، به‌تایبه‌ت پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گه‌رۆك، راشیان گه‌یاند ده‌مانه‌وێـت له‌داهاتوو گرنگى زیاتر به‌سێكته‌رى ته‌ندروستى بده‌ن وهاوكار و هه‌ماهه‌نگى زیاترى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بین،

له‌به‌رامبه‌ردا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماده‌ى ته‌واوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نیشاندا بۆهه‌ر كاروپرۆژه‌یه‌ك كه‌خزمه‌ت به‌ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم بكات و هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانى لێ سوود مه‌ندبێت،

دواترگفتوگۆله‌باره‌ى رۆڵ وكاریگه‌رى كۆمپانیاكانى وولاتانى بیانى له‌هه‌رێمى كوردستانكرا بۆئه‌مه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌وه‌فدى میوانى راگه‌یاند پێویسته‌ هه‌رپرۆژه‌یه‌كى كه‌رتى ته‌ندروستى كه‌ئه‌نجامده‌درێت له‌چوارچێوه‌ى كاتى دیارى كراوى خۆى به‌پابه‌ندبون به‌یاسا و رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌ت بێت.