له‌شارى هه‌ولێر
یه‌كه‌مین كۆنفرانسى زانستى كۆمه‌ڵه‌ى پزیشكانى منداڵان له‌كوردستان به‌رێوه‌چوو
هه‌ولێر: قاره‌مان جه‌وهه‌ر
له‌پێناو به‌رزكردنه‌ووه‌ى ئاستى پزیشكانى منداڵان له‌كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ى پزیشكانى منداڵان له كوردستان یه‌كه‌مین كۆنفرانسى زانستى پزیشكانى منداڵان له‌شارى هه‌ولێر سازكرد، له‌میانى به‌رێوه‌چوونى كۆنفرانسه‌كه‌ش چه‌ندین بابه‌ت و توێژنیه‌وه‌ى تایبه‌ت به پێشخستنى تواناكانى پزیشكانى منداڵان له‌كوردستان له‌لایه‌ن پسپۆران وشاره‌زایانى بوارىزانستى منداڵان پێشكه‌ش كران،
به‌ووته‌ى ئه‌ندامان و به‌شداربوانى كۆنفرانسى زانستى پزیشكانى منداڵان ئه‌م كۆنفرانسه ده‌بێته هۆكارێك بۆزیاتر گرنگیدان به پزیشكانى منداڵان و باشتر كردن و پیِدانى چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى به‌منداڵان،
هه‌روه‌ك له‌كاتى به‌رێوه‌چوونى كۆنفرانسه‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیا ناوخۆى بیانى به‌ئامانجى ئاشناكردنى پزیشكان به به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و كاڵا‌و شت و مه‌كه‌كانى خۆیان نمایشكرد.
یه‌كه‌مین كۆنفرانسى زانستى پزیشكانى منداڵان له‌كوردستان ماوه‌ى دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و بریاریشه له‌كۆتا رۆژ چه‌ندین پێشنیار و تێبى بۆزیاتر سه‌رخستنى كاره‌كان و تواناكانى پزیشكانى منداڵان بۆلایه‌نى په‌یوه‌ندار به‌رزبكرێته‌وه، به‌ووته‌ى سه‌رۆكى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش 2010 دامه‌زراوه و ئامانج له‌م كۆمه‌ڵه‌یه كۆكردنه‌وه‌ى و ئاشناكردنى پزیشكانى تایبه‌ت به منداڵانه به‌زانست و زانیارى رۆشنبیرى سه‌رده‌م بریاریشه دوو ساڵ جاریك كۆنفرانسى زانستى خۆ ببه‌ستێت.