وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌برى نزیكه‌ى 35 ملیۆن دۆلار دوو گرێبه‌ستى واژوكرد

تا كۆتایى ئه‌م ساڵ (400) نه‌خۆشى تالاسیما به‌مه‌به‌ستى چاندنى موخى ئیسك روانه‌ى ووڵاتى ئه‌رده‌ن ده‌ركرێن


وه‌زیرى ته‌ندروستى: بۆبه‌ستاندار كردنى فریاكه‌وتنى خێرا هه‌رێم پێویستمان به‌ (50) ئه‌مبۆلانسه‌.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم دووگرێبه‌ستى به‌برى نزیكه‌ى 35 ملیۆن دۆلار واژووكرد كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان ته‌رخانكرابوو، به‌مه‌به‌ستى ناردنه‌دره‌ووه‌ى توشبوانى تالاسیمابۆ چاندنى موخى ئێسك بۆیان و كرینى (56) ئه‌مبۆلانس و (20) ساردكه‌ره‌وه‌ى تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ى خوێن و ده‌رمان، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیشدا وه‌زیرى ته‌ندروستى ناوه‌رۆكى گرێبه‌سته‌كى بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن خسته‌ روو.به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى كردنى ئه‌وكه‌سانه‌ى نه‌خۆشى تالاسیمایان هه‌یه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرسێبه‌ستێكى به‌برى (4) ملیۆن و(400) هه‌زار دۆلار له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى حوسێن بۆ نه‌خۆشیه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌ى ملیكه‌ رانیه‌ى سه‌ربه‌دامه‌زراوه‌ى خزمه‌ت گوزارى پزیشكى شاهانه‌ى ئه‌رده‌نى واژوكرد، 
له‌گۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر ناوه‌رۆكى گرێبه‌سته‌كان به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌رى كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێویستیان به‌ چاندنى مۆخى ئێسك هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یان (400) نه‌خۆش له‌ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان.
له‌به‌شێكى ترى كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت كرد بۆزیاتر پێشخستنى بوارى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى دابین كردنى ئۆتۆمبێلى فروایاكه‌وت و ساردكه‌روه‌ى تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ى دره‌مان وخوێن، بۆئه‌مه‌ش راى گه‌یاند ئه‌مرۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى خۆماڵى واژوده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستى كرینى (56) ئه‌مبۆلانس و (11) ساردكه‌روه‌ى تایبه‌ت بۆگواستنه‌وه‌ى ده‌رمان و(9) ساردكه‌روه‌ى گواستنه‌وه‌ى خوێن، و برى پاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان ته‌رخانكراوه‌.
له‌كۆتاى مه‌راسیمه‌كه‌ش كونسولى ئه‌رده‌ن له‌هه‌رێمى كوردستان ووته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و رۆڵى حكومه‌تى هه‌رێمى له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌روه‌ به‌رزنرخاند راشى گه‌یاند وه‌ك حكومه‌تى ئه‌رده‌ن ئاماده‌ى ته‌واوى هاوكاریه‌كین له‌بوارى ته‌ندروستى كه‌ پێشكه‌شى هه‌رێمى كوردستانى بكه‌ین. دواتر خه‌لات و دیارى تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌وه‌فدى میوان كرا ،
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت