به‌مه‌به‌ستى ئاشكراكردنى ئه‌نجامى لێژنه‌ى لێكۆلێنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردسان سه‌باره‌ت به خراپ به‌كارهێنانى ده‌رزى
به‌مه‌به‌ستى ئاشكراكردنى ئه‌نجامى لێژنه‌ى لێكۆلێنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردسان سه‌باره‌ت به خراپ به‌كارهێنانى ده‌رزى و زیانگه‌یاندن به چاوى 30 هاوڵاتى شارى هه‌ولێر ، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ 9/4 له دیوانى وه‌زاره‌ت ، د. رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى لایه‌نى په‌یوه‌ندار كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسی ئه‌نجامدا .
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى رایگه‌یاند: له چه‌ند رۆژی رابردوودا له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له به‌شی چاو ده‌رزی جۆری ئه‌ڤاستین به‌كار هاتووه كه گرفتی بۆ چاوی نه‌خۆشه‌كان دروست كردووه ، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكهێندراوه و سكاڵای یاسایی له دژی ئه‌و هاووڵاتیه‌ی كه به‌ره‌گه‌ز توركه ، ئێستا ده‌ستگیر كراوه ، ئه‌و كه‌سه ده‌رزییه‌كه‌ی هێناوه‌ته كوردستان له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل به شێوه‌ی نا یاسایی ، دواتر كۆمپانیاى هۆز ده‌رزییه‌كه‌ی كڕیوه به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ، پاشان لیژنه‌ی كڕینی ده‌رمان له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتی هه‌ولێریش كه ده‌رزییه‌كه به بێ به‌ڵگه‌ی پشكنین و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت كڕیوه‌و وه‌ری گرتووه‌و ره‌زامه‌ندی به‌كارهێنانی داوه تۆمار كراوه.
وتیشی: دواى راگرتنى به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌رزیه له نه‌خۆشخانه‌كانى تر‌ى هه‌رێم ، نمونه‌ی ده‌رزیه‌كه ره‌وانه‌ی وڵاتی به‌ریتانیا كراوه بۆ پشكنین و تا ئه‌نجامی پشكنینیش ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وكات به پێی ئه‌نجامه‌كه رێوشوێن ده‌گرینه‌به‌ر، له‌پێشتریش ئه‌و ده‌رزییه به‌كار هاتووه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌و له وڵاتی ئه‌مریكا و به‌ریتانیاو له دنیاش به‌كار دێ.
ئه‌وه‌شى خسته‌روو: دواى ئاگه‌داركردنه‌وه‌مان له‌و روواوه راسته‌خوۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری گرفتی بینین و چاو هاتوون به هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رزیه چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ كرا و كێشه‌ى بینینى چاویان تاراده‌یه‌ك باش بوو ، دواتر هه‌ر ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ره‌وانه‌ی وڵاتی تووركیا كراون و سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانیشیان له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌ت ده‌بێت كه 30 نه‌خۆش و 30 یاوه‌ری نه‌خۆشن.
وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد : سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان به‌به‌رده‌وام به‌دوا داچوونی ئه‌و پرسه ده‌كات و رۆژی چوار شه‌ممه 10ی نیسان له‌گه‌ڵى كۆده‌بینه‌وه بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌م پرسه و پرسی هێنانی ده‌رمان به شێوه‌ی نایاسایی و ده‌رمانی خراپ، چونكه پێشتریش ئێمه هه‌وڵمانداوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌هێنانی ده‌رمان به نا یاسایی و كوالێت نزم و ئێكسپایه‌ر بگرین و له ماوه‌ی رابردووش زیاتر له 750 تۆن ده‌رمان ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌و پاشان سوتێندراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی له‌باره‌ی رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكیش له شاری كۆیه وتی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاو پۆشی له‌سه‌ر هیچ رووداوێك نه‌كردووه كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می كارمه‌ندانی ته‌ندروستی یان ده‌رمانی خراپ هاووڵاتیان دووچاری گیان له‌ده‌ستدان یان كێشه‌ی ته‌ندروستی بووبن، بۆ نموونه له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی شاری كۆیه ژماره‌یه‌ك پزیشك دراوه‌نه‌ته دادگا، به‌رزترین لێچینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ كارمه‌ندی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه بدرێته دادگا.
ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت