له‌شارى هه‌ولێر به‌برى زیاتر له 2 ملیار دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى بوارى ته‌ندروستى كرایه‌وه
بریاره له‌ساڵى داهاتوو به‌برى 200 ملیار دۆلار 3 نه‌خۆشخانه‌ى گه‌وره له‌شارى هه‌ولێر دروست بكرێت
به‌مه‌به‌ستى گرنگیدانى زیاتر به‌بوارى ته‌ندروستى و به‌ده‌نگه‌وه هاتنى داواكارى هاوڵاتیان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و كاروبارى ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى بوارى ته‌ندروستى له‌شارى هه‌ولێر كرده‌وه كه‌به‌رى زیاتر له 2 ملیار دینار جێبه‌جێ كراون، به‌ووته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستیش بریاره له‌ساڵى داهاتوو 3 نه‌خۆشخانه‌ى گه‌وره و نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى له‌شارى هه‌ولێر نۆژه‌ن بكرێته‌وه.
له‌شارى هه‌ولێر وه‌زیرى ته‌ندروستى چوارپرۆژه‌ى بوارى ته‌ندروستى كرده‌وه كه پێكهاتوبوون له به‌شى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى گرێ و یه‌كه‌ى له‌ناوبردنى پاشماوه‌ى پزیشكى له‌هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایك بون و منداڵان و نانه‌كه‌لى و به‌شى چاره‌سه‌رى سروشتى له‌هه‌ولێرى فێركارى.
له‌لێدوانێكى بۆده‌زگاكانى راگه‌یاند د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به هه‌وله‌كانى وه‌زاره‌ت كرد بۆباشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى له‌هه‌رێم و به‌تایبه‌ت له‌شارى هه‌ولێر، وتیشى ئه‌م پرۆژانه له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر جێبه‌جێ كراون.
وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم رونیشى كرده‌وه‌به‌هۆى كۆن و نیگه‌رانى و داواكارى هاوڵاتیان له‌ئێستادا له‌هه‌وڵى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارین، له‌گه‌ڵ دروست كردنى 3 نه‌خۆشخانه‌ى گه‌وره له‌شارى هه‌ولێر به‌ئامانجى كه‌م كردنه‌وه‌ى گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى.
له‌باره‌ى هه‌وله‌كانى وه‌زاره‌ت نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر سوپاس و ستایشى هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زیر و ستافى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ت گوزاریه ته‌ندروستیانه‌ى پێشكه‌شى دانیشتوانى شارى هه‌ولێرى ده‌كه‌ن. به‌ووته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئامانج له كردنه‌وه‌ى به‌شه‌كانى چاره‌سه‌رى سروشتى و نه‌خۆشیه‌كانى گرێ و یه‌كه‌وى له‌ناوبردنى پاشماوه‌ى پزیشكى له‌هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایك بون و منداڵان و نانه‌كه‌لى به‌هۆى نه‌بونى شوێنىشیاو و داواكارى هاوڵاتیان دێت ئه‌مه جیاله پاراستنى ژینگه‌ى نه‌خۆشخانه‌و ده‌روه‌رى بۆئه‌وه‌ى ئه‌و پاشماوانه‌ى كه‌له‌نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه ده‌بێت له‌م ریساكیلنانه له‌ناوببرین و مه‌ترسیان بۆسه‌ر ژیانى هاوڵاتیان نه‌بێت.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت