له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵمه‌تى نیشتیمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى مندالان ده‌ستى پێكرد
له‌هه‌رێمى كوردستان پێویسته نزیكه‌ى (700) هه‌زار منداڵ بكوترێن
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: بۆئه‌وه‌ى نه‌وه‌كانى داهاتومان دوربن له‌نه‌خۆشى ئیفلیجى پێویسته بكوترێن
له‌مه‌راسیمێكى شایسته له‌شارى هه‌ولێر به‌ئاماده‌بونى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر و نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌هه‌رێمى كوردستان و به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاوربارى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر هه‌لمه‌تى نیشتیمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى مندالان به‌رێوه‌چوو كه‌ماوه‌ى (5) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و مندالانى خوار ته‌مه‌ن (5) ساڵ ده‌گرێته‌وه،
هاوكات له‌ووته‌یه‌كى بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌گرنگى كوتانى مندالان كرد به‌تایبه‌ت مندالانى خوار ته‌مه‌ن (5) ساڵ، هه‌روه‌ها داواشى له‌دایكان و باوكان كرد منداله‌كانیان بكوتن بۆئه‌وه‌ى دوربن له‌نه‌خۆشى ئیفلیجى و پاراستنى نه‌وه‌كانى داهاتومان،
وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا تیشكى خسته‌سه‌ر هه‌لمه‌تى رابردوو نزیكه‌ى (700) هه‌زار منداڵ كوتران كه‌ده‌كاته نزیكه‌ى 98% ى مندالانى كوردستان له‌گه‌ڵ كوتانى (13) هه‌زار مندلاڵانى رۆژئاوا كه له‌ئێستادا له‌كامپه‌كان نیشته‌جێن،
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وتیشى به‌هۆى بلاوبونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م نه‌خۆشیه له‌سوریا و له‌عێراق مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان دروست كردوه بۆیه داوام له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندنه به‌گرنگیه‌وه لایه‌نى رۆشنبیرى هۆشیارى بڵاوبكه‌ونه‌وه به‌وپێیه‌ى له‌رابردوو كه‌مته‌رخه‌میتان نه‌بوه له‌كاتى پێویست،
وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند نزیكه‌ى 14 ساله نه‌خۆشى ئیفلیجى له‌عێراق و كوردستان تۆمارنه‌كراوه له‌ماوه‌ى رابردوش یه‌ك حاله‌ت له‌شارى به‌غدا تۆماركراوه به‌مه‌ش مه‌ترسى له‌سه‌ر مندالانى هه‌رێمى كوردستان دروست كردوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌ووته‌یه‌كى بۆده‌زگاكانى راگه‌یاند باسى له‌هه‌وله‌كانى وه‌زاره‌ت كرد به‌تایبه‌ت وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌لمه‌تى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى مندالان سه‌ربارى ئه‌و ته‌نگه‌شه داراییه‌ى كه‌بونى ه‌ه‌یه، له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئامارى كوتانى مندالانى له‌شارى هه‌ولێر خسته‌روو.