ئیتالیا هه‌نگاوه‌كانى پێشخستنى بوارى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌رزده‌نرخێنێت.
ئیتالیا ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم باشتره له ناوه‌راست و باشورى عێراق
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ى ئاشنابون به ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم و چۆنیه‌تى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌نێوانیان له‌بوارى ته‌ندروستى ئه‌مرۆ24-11-2013 شاندیكى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وو‌ڵاتى ئیتالیا سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان كرد‌و له‌لایه‌ن دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى لێكرا،
له‌دیدارێكدا كه نه‌قیب و جێگر و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌رێم ئاماده‌یى بوون باس له چۆنیه‌تى هه‌نگاوه‌كانى هاوكارى نێوان هه‌رێم و وو‌ڵاتى ئیتالیا كرا له‌بوارى ته‌ندروستى،
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى وێراى به‌خێرهێنانى شاندنى میوان داواى لێ‌كردن گرنگى زیاتر به‌بوارى ته‌ندروستى هه‌رێم بده‌ن و هاوكارى زیاترى ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه‌به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى پزیشكى روو له‌ووڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن،
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه وه‌فدى میوان دڵخۆشى خۆیان ده‌ربرى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى كه‌له‌بوارى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌دى هاتوه به‌و پێیه‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم باشتره له‌به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوه‌راست و باشورى عێراق به‌تایبه‌ت له‌ژێرخانى ته‌ندروستى و كاركردن له‌و بواره له‌رێگه‌ى هێنانى ئامێرى پێشكه‌وتوى ته‌ندروستى و راهێنانى پزیشكانى كوردستان و ئاشناكردنیان به زانسته سه‌رده‌میه‌كان و دروست كردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى نه‌خۆشخانه.
له‌كۆتایش هه‌ر دوولا هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوانیان له‌بوارى ته‌ندروستى به‌گرنگ زانى بۆئه‌وه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌رێم سوود له ئه‌زمون و شاره‌زاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ئیتالیا وه‌ربگرن.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت