وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ كێشه‌و گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى چاكسازى ژنان و منداڵان و گه‌ورانى كۆلێیه‌وه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ كێشه‌و گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى چاكسازى ژنان و منداڵان و گه‌ورانى كۆلێیه‌وه‌
دكتور به‌كر كورده‌ وه‌ك به‌رێوه‌به‌رى نوێ نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى ده‌ست به‌كاربوو
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ كیشه‌و گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى ئه‌مرۆ سێ شه‌مه‌ 26-11-2013 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌ بنكه‌ ته‌ندروستی چاكسازى ژنان و منداڵان و گه‌وران و نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى و په‌یمانگه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كرد،
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى گوێبیستى داواو و داخوازى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و گیراوان گرت و داوا له‌ به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكان كرد له‌كات سه‌ردانى نه‌خۆش جیاله‌ پێدانى چاره‌سه‌رى پزیشكى مامه‌ڵه‌ى ته‌ندروستیشیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن،
له‌ته‌وه‌رێكى ترى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌لێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته‌كانیدا و به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى راسپارد كه‌م و كوریه‌كانیان بۆچاره‌سه‌ر بكات و پێداویستى پزیشكى و ده‌رمانیان بۆ دابین بكات،
دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى كرد و وێراى پیرۆزباى له‌ كتور به‌كر كورده‌ هاوكات داواى لێكرد به‌ گرو تینێكى زیاتر هاكارى و چاره‌سه‌رى نه‌خۆش بكرێـت له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌،
له‌چوارچێوه‌ى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌شدا به‌رێوه‌به‌ر و پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و گیراوان ده‌ستخۆشیان له‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى كرد له‌به‌رمبه‌ر ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ مه‌یدانیه‌ و ئاگاداربوون له‌ كه‌م و كوریه‌كانیان،
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت