بڕى 1ملیار و 380 ملیۆن دینارته‌رخانكراوه بۆئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه‌لێژنه‌ى تایبه‌تى پزیشكیان كردووه
بڕى 1ملیار و 380 ملیۆن دینارته‌رخانكراوه بۆئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه‌لێژنه‌ى تایبه‌تى پزیشكیان كردووه.
له‌ماوه‌ى سێ مانگ (911) نه‌خۆش لێژنه‌ى پزیشكیان بۆئه‌نجامدراوه.
له‌درێژه‌ى كاره خزمه‌ت گوزاریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى وپێشكه‌ش كردنى به‌هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوا له‌ونه‌خۆشانه ده‌كات كه‌لێژنه‌ى تایبه‌تى پزیشكیان ئه‌نجامداوه و نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و مێشك و خوێن شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه، سه‌ردانى فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و گه‌رمیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى بره هاوكاریه‌كانیان، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شاره‌كانى سلیمانى و دهۆك و گه‌رمیان رۆژى پێنج شه‌مه 14-6-2012 وه‌له شارى هه‌ولێریش رۆژى شه‌مه 16-6-2012 سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى بكه‌ن بۆوه‌رگرتنى هاوكاریه‌كانیان، هاوار حه‌سه‌ن قادر سه‌رپه‌رشتیارى لێژنه‌ى تایبه‌ت له‌دیوانى وه‌زاره‌ت له‌لێدوانێك بۆماڵپه‌رى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به بڕى ئه‌و پاره‌یه‌كرد كه‌بۆ مانگه‌كانى یه‌ك و دوو و سێ ته‌رخانكراوه كه‌بڕى (1) ملیار و (380) ملیۆن دیناره و به‌سه‌ر (911) نه‌خۆش دابه‌شده‌كرێت.كه له‌پارێزگاى هه‌ولێر بڕى (450) ملیۆن دینار دیارى كراوه بۆ (291) نه‌خۆش، له‌پارێزگاى سلێمانى (540) ملیۆن دینار بۆ (412) نه‌خۆش، له‌پارێزگاى دهۆك بڕى (270) ملیۆن دینار بۆ (140) نه‌خۆش ، له‌گه‌رمیان بڕى (120) ملیۆن دینارى عێراقى بۆ (68) نه‌خۆش ته‌رخانكراوه.
بۆئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواله‌سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خۆشانه‌ده‌كات كه نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و مێشك و خوێن و شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه سه‌ردانى فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى برى هاوكاریه‌كانیان وه‌ربگرن.