ب/که‌م کردنه‌وه‌ی نهێنی/ژماره (1)
ئاگاداری
ب/که‌م کردنه‌وه‌ی نهێنی/ژماره (1)
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرێبه‌سته گشتیه‌کان که‌مگری نهێنی ئه‌نجام ده‌دات بۆ (دابینکردنی ده‌رمان پێداویستی پزیشکی بۆ سه‌نته‌ره‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ له هه‌ولێر/سلێمانی/دهۆک) . جا داوا ده‌که‌ین له کۆمپانیاکانی خاوه‌ن ئه‌زموون له‌م بواره‌دا که ئاره‌زووی به‌شداربوونیان هه‌یه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماژه پێکراو بکه‌ن له دیوانی وه‌زاره‌ت بۆ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ر به‌رامبه‌ر به نرخی (2875000) دوو ملیۆن و هه‌شت سه‌دو حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار که داناوه‌ی نیه. به پێ ی مه‌رجه‌کانی خواره‌وه. دواکات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر کاتژمێر (12) نیوه‌ڕۆ ڕۆژی (دووشه‌م) ڕێکه‌وتی 17/6/2013 . و مه‌رج نیه وه‌زاره‌تمان پابه‌ندی که‌مترین نرخ ببێت.پێویسته ته‌نده‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه داواکراوه‌کانی خواره‌وه له زه‌رفێکی داخراو مۆرکراو به مۆری کۆمپانیاو ناو و ژماره‌ی که‌مگریه‌که له‌سه‌ری دیارکرابێت و پێشکه‌ش به سکرتێری لێژنه‌ی کردنه‌وه بکرێت....تێبینی/کرێ ی ڕاگه‌یاندن ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که که‌مگریه‌که له‌سه‌ری له‌نگه‌ر ده‌بێت.
مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ر:-
1-کۆمپانیا تۆمار کرابێت له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
2-کاری هاوشێوه‌ی هه‌بێت له (3) کار که‌متر نه‌بێت.
به‌ڵگه‌نامه‌کانی پێویست بۆ پێشکه‌شکردنی ته‌نده‌ر:-
1-بڕوانامه‌ی دامه‌زراندنی کۆمپانیا.
2-وێنه‌یه‌ک له فه‌رمانی تۆماری کۆمپانیا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
3-پاکانه‌ی ئه‌ستۆ له باجی ده‌رامه‌ت بۆ ساڵی 2013.
4-بارمته‌ی سه‌ره‌تایی به بڕی (640000000) شه‌ش سه‌دو چل ملیۆن دینار به ده‌سته‌به‌ری بانکی یان چه‌کی په‌سه‌ند کراو.
5-پسوله‌ی کرینی ته‌نده‌ر.