بۆ جێبه‌جێ كردنى بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ، كه‌ئامانج لێى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى زیاتره له‌كه‌رتى گشتى به‌تایبه‌ت مانه‌وه و ئێشگكرى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له
وه‌زیرى ته‌ندروستى : پێویسته جێبه‌جێ كردنى بڕیاره‌كان تا 1-8 ره‌نگدانه‌وه‌ى ته‌واو له‌كه‌رتى ته‌ندروستى دروست بكات
بۆ جێبه‌جێ كردنى بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ، كه‌ئامانج لێى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى زیاتره له‌كه‌رتى گشتى به‌تایبه‌ت مانه‌وه و ئێشگكرى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له نه‌خۆشخانه و بنكه‌كانى ته‌ندروستى ،سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ 9-7-2012 (د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید) وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى و به‌رێوه‌به‌رانى نه‌خۆشخانه و بنكه‌كانى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
پێشكه‌ش كردنى زیاترى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له‌كه‌رتى گشتى و دانانى پزیشكى پسپۆر له ته‌واوى نه‌خۆشخانه‌كان به‌پێى به‌رنامه و پلانێكى ورد به‌شێوه‌ى 24 سه‌عاتى، به‌پێى كارنامه و پێشنیارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و به‌ره‌زامه‌ندى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌وته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه ، له‌میانى كۆبوونه‌وه‌شى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى و به‌رێوه‌به‌رانى نه‌خۆشخانه و بنكه‌كانى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان(د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید) وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند پێویسته ئه‌و بڕیارانه تا سه‌ره‌تاى مانگى هه‌شت ره‌نگدانه‌وه‌ى ته‌واو له‌كه‌رتى ته‌ندروستى دروست بكه‌ن:.....
له‌و كۆبوونه‌وه فراوانه‌دا ئاماده‌بووان به به‌چڕى گفتوگۆیان له‌باره‌ى گرنیگترین ئه‌و كێشانه كرد كه ئێستا رووبه‌رووى كه‌رتى ته‌ندروستى بوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له نه‌بوونى پزیشكى پسپۆر له نه‌خۆشخانه‌كان به‌پێى پێویست و پێكه‌ش نه‌كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌واو به‌نه‌خۆشه‌كان و كه‌مته‌رخه‌مى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و پزیشكان ، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى ته‌واوى به‌رێوه‌به‌رانى گشتى و كاربه‌ده‌ستانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى راسپار بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆیان ، هاوكات ئه‌وه‌شى به كاربه‌ده‌ستانى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم راگه‌یاند ، كه ده‌بێت كاره‌مه‌ندانى ته‌ندروستى بۆ له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌یه‌ك كاربكه‌ن كه ته‌واوى ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى هه‌ن له‌كه‌رتى ته‌ندروستى به‌باشترین شێوه پێشكه‌شى هاوڵاتیانى بكه‌ن:......
رێگه‌چاره‌ى كه‌مى پزیشكى پسپۆر له‌نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێم ئێستا به‌پێى پلانێك وه‌زاره‌ت له‌كاردایه كه پزیشك له‌وڵاتانى ده‌ره‌و بۆ هه‌رێم بهێنێت ، هاوكات ته‌واوى هه‌وڵه‌كان بڕیارى ئه‌وه دراوه كه ده‌رماڵه‌بۆ پزیشكان به‌نیشته‌جێ و خوڵاو ودێرین و ته‌واوى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ئێشكگر خرج بكرێت ، به‌پێى بڕیاره‌كانیش كه پێشوتر وه‌زیرى ته‌ندروستى رایگه‌یاند، بۆ ده‌وامى ئێشكگر ته‌واوى پسپۆران و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌پێى پله‌به‌ندى ده‌رماڵه‌ى ده‌وامى ئێشكگریان پێده‌درێت.