شيري سيملاك طةين ثلةسى بةرهةمي وولاَتى ئيرلةندا و ئةوانى تر بؤبةكارهيَنان و خواردن دةشيَت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایده‌گه‌ینێت كه هه‌ر وه‌كو له روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێشووماندا ئاماژه‌مان پێكرد بوو جۆری شیری سیملاك گه‌ین پله‌س به‌رهه‌می وو‌ڵاتى نیوزله‌ندیه و ئه‌م جۆره شیره به‌كارهێنان و فرۆشتنی راگیراوه به‌هۆی پیس بوونی به جۆره به‌كتریایه‌ك (Clostridium Botuinum) كه زیانی بۆ ته‌ندروستی منداڵ هه‌یه، مێژووی به‌رهه‌م هێنان 2/5/2013 و به‌سه‌ر چوونی 31/10/2014. ژماره‌ی وه‌جبه‌كه‌ی (2878224k402) له وه‌جبه‌ی نۆیه‌مه له‌ناو بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن (1_3) به‌كاردێت،
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دووپاتی ده‌كاته‌وه ته‌نها ئه‌و باج نه‌مبه‌ره‌ی زیانی بۆ ته‌ندروستی منداڵ هه‌یه و راگیراوه و جۆره‌كانی تری شیری سیملاك و ئه‌وانی تر له پشكنین ده‌رچوون به كارهێنانیان رانه‌گیرا.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت