وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

كه‌لار: ئه‌نجام دانى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى قورس و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان بۆ منداڵێك


له‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار، نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ منداڵێكى ته‌مه‌ن نۆ ساڵان ئه‌نجام ده‌درێت و به‌هۆیه‌وه‌ ژیانى بۆ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى ته‌ندروستى گه‌رمیان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 4/7/2013، پاش ئه‌وه‌ى مناڵێك  له‌سه‌ر پایسكیله‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌، شیشی پاسكیله‌كه‌ى ده‌چێت به‌ سنگی داو سپڵی كون ده‌كات، پاش گه‌یاندنى به‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار، ده‌ستبه‌جێ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى سه‌ركه‌وتووى بۆ ئه‌نجام ده‌درێت
به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى گه‌رمیان پێى راگه‌یاندین، ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریییه‌، كه‌ به‌ "سه‌روو گه‌وره‌" ناو ده‌برێت، پزیشكی پسپۆری نه‌شته‌ركار: د.سه‌ڵاح ساڵح و به‌هاوكارى پزیشكی پێشكه‌وتوو د.ئه‌حمه‌د ناجی، له‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار ئه‌نجامدراوه‌، له‌ ئه‌نجامدا توانیان مناڵه‌كه‌ له‌ مه‌ترسی مردن رزگار بكه‌ن.