كاروانی یه‌كه‌م ئوتومبیله‌كانی گواستنه‌وه‌ی خۆین و ده‌رمان گه‌یشته هه‌رێم
كاروانی یه‌كه‌م ئوتومبیله‌كانی گواستنه‌وه‌ی خۆین و ده‌رمان گه‌یشته هه‌رێم له میانه‌ی كاروچالاكیه‌كانی و ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كرده پزیشكیه‌كان ئه‌مرۆ 25/11/2013 یه‌كه‌م كاروانی ئوتومبیل (براد) گواستنه‌وه‌ی خویین و ده‌رمان گه‌یشته هه‌ولێر.
به مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌ت كردنی هاولاتیانی هه‌رێم و پركردنه‌وه‌ی كه‌م و كورتی فه‌رمانگه ته‌ندروستیه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك له رووی كه‌می ئوتومبیلی گواستنه‌وه‌ی (ده‌رمان و خوێن) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌لسا به دابین كردنی (139) ئوتومبیل كه (20) ئوتومبیلی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی خوێن و ده‌رمان وه (56) یان ئه‌مبولانسه له‌گه‌ل (62) ئوتومبیل له جۆری بیكاب و رافعه و تانكه‌ری ئاووفه‌رمی..
وه ئه‌مرۆ كاروانی یه‌كه‌می ئه‌م ئوتومبیلانه گه‌یشته هه‌ولێر جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه كه بوودجه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه دابین كراوه .